جەعفەرى كوڕى ئەبووطاليب(رەزاى خواى لێ بێت)

ناوى جەعفەرى کوڕی ئەبووطالیبە، ئامۆزاى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم)، یەکێکە لە یەکەمین دەستەى موسڵمان بوان.
جەعفەر هەر لە قۆناغى مەککەو لە سەرەتاوە موسڵمان بوو، دەوترێت بیست و شەشەمین کەس بووە موسڵمان بووە.
ئەبووهورەیرە دەیوت: دواى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) جەعفەر چاکترین کەس بوو، هەروەها دەیوت: جەعفەر چاکترین کەس بوو بۆ هەژاران، لەگەڵ هەژاراندا هەڵسوکەوتى دەکرد و خزمەتى هەژارانى دەکرد و ئەوانیش خزمەتیان دەکرد، ئیتر واى لێهات پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە ئەبولمەساکین (باوکى هەژاران) ناوى دەبرد. 
جەعفەر لەرووى شێوەی روخسارى و پەیڕەوی رەوشتیەوە، زۆر لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەچوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێی دەفەرموو (لە شێوەو روخسارو رەوشتدا لە من دەچیت). 
جەعفەر کۆچی کرد بۆ حەبەشەو لەوێ مایەوەو لەسەر دەستى ئەو نەججاشی و کەسانێکی تریش موسڵمان بوون، دواتر لە کاتى جەنگى خەیبەردا لە حەبەشەوە کۆچی کرد بۆ مەدینە. 
جەعفەر ئەمیری هاوەڵانى موسڵمانى حەبەشە بوو و لە دانیشتن و کۆبوونەوە رەسمییەکاندا، بە نوێنەرایەتی موسڵمانان، قسەى دەکرد.
کاتێک جەعفەر و یارانى گەیشتنە مەدینە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نێوچاوانى جەعفەرى ماچ کرد،  ئینجا فەرمووى نازانم بە کامیان دڵخۆش بم، بە هاتنى جەعفەر یان بە فەتحى خەیبەر. 
بە فەرمایشتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شایەتى بۆ جەعفەر و هاودەمانى دراوە کە پاداشتى دوو کۆچیان بۆ نووسراوە، کۆچێک بۆ حەبەشەو کۆچێکیش بۆ مەدینە. 
عەلى کە براى جەعفەر بوو زۆر جەعفەرى خۆشدەویست، بۆیە عەبدوڵاى کوری جەعفەر کە برازاى عەلیە دەڵێت هەرکات داواى شتێکم لە عەلى بکردایەو نەیکردایە بموتایە لەبەر خاترى جەعفەر ئەوەم بدەرێ یەکسەر پێی دەدام. 
دواتر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) جەعفەرى کوڕی ئەبووطالیبی نارد بۆ شەڕی موئتە لە خاکى شام، هەر لەو غەزایەشدا شەهید بوو.
لەنێو جەنگەکەدا، کاتێک جەعفەر ئالآکەى بەدەستى راستەوە گرتبوو، شمشێرێک درا لە دەستى و دەستى بڕا، بۆیە بە دەستى چەپ ئالآکەى گرتە دەست، پاش کەمێکی تر درا لە دەستى چەپیشی و هەردوو دەستی بڕا. 
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (جەعفەرم بینی لە بەهەشتدا لەگەڵ فریشتەکاندا دەفڕی).  
ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)