گۆشت خۆر بین باشە یان رۆكخۆر؟

ئەمڕۆ خەڵكانێ‌ بۆ ئەوەی كەموكورتی خۆراكی باوی ناو كۆمەڵگە نەدەنەوە پاڵ خۆیان و جیاواز لەو خەڵكەی تر سیستمی خۆراكی خۆیان نیشان بدەن، جۆرەها سیستمی جیاواز بۆ خۆراكیان دادەنێن كە زۆرجار زیانەكەی لە زیانەكانی سیستمی باوی خۆراكی ناو كۆمەڵگەكە زیاترە، بۆ نموونە كەسانێك دەڵێن ئێمە بەهیچ چەشنێ گۆشت ناخۆین، هەندێ دەڵێن ئێمە گرنگی بە بەرهەمە ئاژەڵیەكان ئەدەین، هەندێكی دی گرنگی بە دانەوێڵە دەدەن، هەریەك لەمانە بەشێكی زۆری خواردنەكانی تر واز لێ دێنن، چونكە ئەم جۆرە خواردنە كەموكورتی لە ڤیتامینەكاندا دەبیت، گۆشت نەخواردن كەمی ڤیتامین (B) لێ دەكەوێتەوە. پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەم گۆشتی خواردووە، هەم بەرهەمی دانەوێڵەی خواردووە، هەم بەرهەمی ئاژەڵی و بەرهەمی گیایی خواردووە، هەم گرنگیشی بە میوە داوە، بەڵام خواردنەكانی بە سیستمێكی دروست رێكخستووە. زۆرجار لە توێژینەوە پزیشكیەكاندا باس لەوە دەكرێت كە خواردنی گۆشت هەندێ زیانی بەدواوەیە، وەك بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ، زیادبوونی نەخۆشیەكانی دڵ، زەبحە و چەندین نەخۆشی تر، خەڵكانێكیش كە ئەمە دەبیستن یان دەخوێننەوە، خێرا لەپێناو خۆپاراستنیان بڕیار دەدەن ئیتر گۆشت نەخۆن، زۆر ناخایەنێت تاسەی خواردنی گۆشت دەیانگرێت و روویشیان نایەت پاشگەز ببنەوە لەو وەعدەی داویانە، چونكە لەشیان داوای دەكات، جا هەندێ لەسەری دەمێننەوەو هەندێكیش خراپتر لە جاران دەست دەكەنەوە بە گۆشت خواردن. كێشەكە لە گۆشت خواردنەكەدا نیە، بەڵكو گۆشت خواردن پێویستە بۆ لەش، بۆیە خوای گەورە قوربانی داناوە هەتا ئەوانەش كە هەژارن و توانای گۆشت كڕینیان نیە، هیچ نەبێ لە ساڵێكدا جارێك گۆشتیان بەربكەوێت و بیخۆن، كێشەكە لە زۆرخۆریەكەیدایە، دەكرێت ئەمڕۆ و سبەی چەند توێژینەوەیەك بخوێنیتەوە كە باس لە خراپی گۆشت بكەن، نابێت بەوانە قەناعەت بكەیت، چونكە پێوەری دروست بریتیە لە پەیامی خوا و سیستمی خۆراكیی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) كە رێگەیان داوە بە خواردنی گۆشت و لە هەندێ كات و حاڵەتیشدا مرۆڤیان بۆ هانداوە، وەك چۆن دەیان بابەتی تر بە توێژینەوە شتێكیان سەلماند پێچەوانەی ئەوەی لە ئیسلامدا باسكراوەو دوای ماوەیەك بە توێژینەوەی تر هەڵەو نادروستی ئەو پێچەوانەبوونەیان سەلماند، ئەمڕۆ و سبەیش هەمان شت دووبارە دەبێتەوە، بۆیە پێوەرە.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە