پێغەمبەری خوا چ نانێكی خواردووە؟

ئەبووحازم دەڵێت: پرسیارم كرد لە سەهلی كوڕی سەعد كە هاوەڵێكی پێغەمبەری خوایە، وتم ئایا پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) نانی ئاردی سپی خواردووە؟ -واتە ئاردێ وەك ئاردی سفری ئەمڕۆ و لەو چەشنە- سەهلیش وتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لەو كاتەوەی بوو بە پێغەمبەر هەتا ئەو رۆژەی وەفاتی كرد ئاردی سپی نەبینی، بەڵكو كە جۆكەمان دەهاڕی، فوومان پێدا دەكرد –مەبەستی ئەوەیە- دەدرایە بەر با- ئیتر ئەوەی باكە دەیبرد دەرۆیشت و ئەوەی دەمایەوە دەمانشێلا و –دەكرایە نان- و دەمانخوارد.[1]

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) كە ئاردی سپی بەكارنەهێناوە، ئەمە بێ هۆكار نیە، بەڵكو ئاردی سفر وەك زەهری سپی وایە، زیانی زۆرە، گرنگە ئاردی بۆر بەكاربهێنرێت، بەڵكو پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) تا وەفاتی كرد تەنها نانی جۆی خواردووە، هەرچەندە تا ماوەیەك لەمەوبەریش وا باو بوو كە تەنها كەسە هەژارەكان نانی جۆ دەخۆن، بەڵام ئەمڕۆژە زانستی پزیشكی گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی دەبێت گرنگی بە نانی جۆ بدرێت.

پێكهاتەی گوڵی گەنم یان جۆ بەمجۆرەیە: دەنكی گەنمەكە یان جۆكە كە لە ناویدا كۆرپەلەی گەنم یان جۆ هەیە و جارێكی تر گەنم یان جۆیەكی تر دروست دەكاتەوە، بە دەوری ئەمانەدا توێكڵێك هەیە، ئەگەر ئەمانە پێكەوە هاڕدران، ئاردێكی بۆر بەدەست دەكەوێت، ئەگەریش توێكڵەكەت لابرد و بە تەنیا دەنكە گەنمەكەت كرد بە ئارد، ئەوە ئاردێكی سپیت بەردەست دەكەوێت.

ئەمڕۆژە بە هەڵە خەڵكی بەشە بەسوودەكە دەدەن بە ئاژەڵەكان و ئەوەی وەك ژەهری لێهاتووەو بوونی بە تەنها زیانبەخش دەبێت، ئەو بەشە دەخۆن، بەڵام گرنگە هەموو پێكهاتەی گەنمەكە یان جۆكە پێكەوە بهاردرێت و ئاردێكی بۆری لێ بەرهەم بێت و لەو ئاردە بۆرە نان دروست بكرێت بۆ ئەوەی نانێكی بەسوود و تەندروستمان دەست بكەوێت، چونكە ئەو بەرگ و توێكڵەی گەنم یان جۆ ماددەی دژەئۆكسیدی تێدایە كە دژە شێرپەنجە و دژە كۆلیستڕۆڵە و پڕە لە ماددەی فایبەر و زینك و ئاسنی تێدایە، هەر بۆیە رێژەی كەمخوێنی لە كۆمەڵگەماندا زۆرە.



[1] - رواه البخاري وابن ماجة و غيرهما.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە