هەنگوین و نەخۆشیەكان

 

لەمڕۆدا هەنگوین وەك چارەسەر بۆ زۆر هۆكار بەكاردێت، بۆ نموونە بۆ حەساسیەت و چارەسەری برین و سووتاوی و چارەسەری ئازار و ناڕەحەتیەكانی جۆگەی هەرس و پاراستن و چارەسەری چاو، چارەسەری ئەو مندالآنەی كە بە شەوان میز دەكەن، چارەسەری هەوكردنی سنگ و سییەكان، چارەسەری رۆماتیزم و پاراستن و چارەسەری جگەر و گورچیلە، چارەسەری پرۆستات، چارەسەری قورحەی گەدە، پاراستن و چالاك هێشتنەوەو چارەسەری ماسوولكەكانی دڵ، بۆ زیادكردنی هیمۆگلۆبینی ناو خوێن، تەنانەت بۆ جوانكاری پێست و روخساریش بەكاردەهێنرێت، بۆ چارەسەری قەڵەوی و رێك هێشتنەوەی جەستە بەكاردەهێنرێت، چارەسەرێكی بەسوودە بۆ لاوازی جنسی، بۆ كەسانی برسی و رۆژووەوانان هەنگوین زۆر گرنگ و بەسوودە، هەنگوین وەك چارەسەر بۆ نەخۆشی شێرپەنجەش بەكاردەهێنرێت.

كەسانێك شەكرەیان هەیە باش نیە هەنگوین بخۆن، چونكە لەناو خەڵكدا وا باوە دەڵێن هەنگوین بۆ هەموو شتێ باشە تەنانەت بۆ شەكرەش، بەڵێ بۆ هەموو كەس باشە تەنها بۆ كەسانێ نەبێت كە شەكرەیان هەیە، چونكە هەنگوین شیرینە، دەبێت بەپێی رێژەی شەكری ناو جەستەی هەنگوین بەكاربهێنێت، بۆ ئەمەش دەبێت لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە رێنمایی بكرێت.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە