ئایا مرۆڤبوونی پێغەمبەران كێشەیە؟

كێشەی بێباوەڕەكان مەسەلەی مرۆڤبوونی پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) بوو، ئەوان بە سەختیان دەزانى پەیامێك لاى خواوەو لە ئاسمانەوە بێت، چۆن دەكرێت مرۆڤێكی سەرزەوی راسپێردرێت بیگەیەنێت؟! مرۆڤێك وەك ئەوان نان دەخوات و دەچێتە بازاڕ و ژن و ژنخوازى دەكات.

ئەم ناڕەزاییە شتێكی نوێ نەبوو، پێشتریش ئاڕاستەی پێغەمبەرانی دی كرابو، بۆ نموونە بەرامبەر پێغەمبەر نووح (وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ أَفَلَا تَتَّقُونَ (23) فَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُرِيدُ أَنْ يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَنْزَلَ مَلَائِكَةً مَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آَبَائِنَا الْأَوَّلِينَ (24) إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ بِهِ جِنَّةٌ فَتَرَبَّصُوا بِهِ حَتَّى حِينٍ) (المؤمنون: ٢٣ - ٢٥)، (بێگومان ئێمە (نووح)ى پەیامبەرمان ناردە لاى هۆزەكەى خۆى، تا هۆشیاریان بكاتەوە، ئەوسا پێیگوتن: ئەى هۆزەكەم! تەنها خوا بپەرستن، چونكە جگە لەو هیچ پەرستراوێكى ترى راستەقینە بۆئێوە نیە، دە ئایا هێشتا ناترسن و پارێز ناكەن لەپەرستنى غەیرى ئەوو، كۆتایى ناهێنن؟ جا گەورە گەورەكانى هۆزەكەى، -كە خوانەناس و بێ باوەڕ بوون- وتیان: ئەم (نووح)ـەیش هەر مرۆڤێكە وەكو ئێوە، هیچ پلەو پایەیەكى لەئێوە زیاتر نیە! ئەیەوىَ خۆى بەسەر ئێوەدا زاڵ بكا، جا كەوابوو وریابن! نەخەڵەتێن، سەربارى ئەوەش ئەگەر خوا ویستبای پەیامبەرێك بنێرێ، فریشتەی دەنارد، نەك ئادەمیى، جا كەوایە با ئەو هەر بۆخۆى بڵێ، ئێوەش بەگوێى مەكەن، ئەم قسەوباسە كە نوح دەیكا (داواى پێغەمبەرێتى و، یەكخواپەرستى) تا ئێستا ئێمە لە باووباپیرانمانەوە نەمان بیستووە، كەوایە با هەر بۆخۆى بڵێ، دیارە ئەو هیچ بەڵگەیەكى بەدەستەوە نیە، سەرەڕاى ئەوەش، بە بۆچوونى ئێمە، هەر پیاوێكە تووشى نەخۆشى شێتى بووەو عەقڵى تێك چووە، وا باشە تا ماوەیەك خۆتان بگرن و چاوەڕوان بن، هەتا شێتیەكەى نامێنێ یا لەناو ئەچێ، یان بەشكو بگەڕێتەوە سەر بەرنامەو ئایینەكەى ئێوە).

بەرامبەر بە پێغەمبەر هوودیش هەمان شت وتراوە دەفەرموێت: (وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِلِقَاءِ الْآَخِرَةِ وَأَتْرَفْنَاهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ)، (پیاو ماقوڵانی گەلەكەی (هوود( علیە السلام)) وتیان ئەوانەی كە بڕوایان نەهێناو‌ بێ باوەڕ بوون بە دیداری ڕۆژی دوایی وە لە ژیانی دنیادا نازو نیعمەتمان پێ دابوون (ووتیان) ئەمە هەر مرۆڤێكە وەك ئێوە لەوەی ئێوە دەیخۆن دەخوات وە لەوەی ئێوە دەیخۆنەوە دەخواتەوە).

وەلآمی سەرجەم پێغەمبەرانی پێشوو بۆ خەڵكەكە ئەمە بووە (قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِنْ نَحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَمُنُّ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَمَا كَانَ لَنَا أَنْ نَأْتِيَكُمْ بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ)، (پێغەمبەرەكانیان پێیان وتن ئێمە هەر ئادەمیەكین وەكو ئێوە بەڵام خوا منەت دەنێ بەسەر هەر كام لە بەندەكانی دا كە بیەوێ (دەیكاتە پێغەمبەر) وە ئێمە هەرگیز ناتوانین موعجیزە و بەڵگەیەكتان بۆ بێنین مەگەر بە ئیزنی خوا وە با بڕواداران پشت هەر بە خوا ببەستن).

پێغەمبەری خوایش (صلى الله علیە وسلم) هەمان وەلآمی هەبوو بۆ بێباوەڕانی قوڕەیش (قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا)، (بەڵام سرووشم بۆ دێت بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە پەروەردگارێكی تاك و تەنیایە جا هەر كەس بەتەمایە بەخزمەت پەروەردگاری بگات (لە قیامەتدا) ئەوە با كردەوەی چاك بكات وەك لە پەرستنی پەروەردگاریدا كەس نەكات بەهاوبەشی).

واتە ئەوان پێیان وابوو دەبێت ئەو پێغەمبەرەی دێت فریشتەیەك بێت، ئەگەر هەر بڕیارە فریشتەیەك نەبێت ئەوا پێویستە كەسێكی دەوڵەمەند و ناسراو بێت، كەسێك ژن و منداڵی زۆر و سەرمایەی بێشومار و چەكداری چاكى هەبێت، ئەم داوایەش پێشینەی هەبوو و شتێكی نوێ نەبوو.

بێباوەڕان بیانوویەكیان ئەوەبوو دەیانوت چۆن دەكرێت مرۆڤێك لەنێو خۆماندا بووەو وەك ئێمە ژیاوە و هیچ تایبەتمەندیەكی نەبووە كە لە مرۆڤبوونی ئێمە جیای بكاتەوە، ئێستا بێت  و بانگەشەی ئەوە بكات پەیوەندی بە خالقی كەونەوە هەیە و بڵێت لەلایەن خواى گەورەوە پەیامم بۆ هاتووە، ئەگەر بڕیار بێت خواى گەورە پەیامێك بنێرێت بۆ مرۆڤایەتی، دەبێت لەلایەن فریشتەیەكەوە پەیامەكە بێت، واتە ئەبێت فریشتەكان وەك پێغەمبەر بنێردرێن (وَقَالُوا مَالِ هَذَا الرَّسُولِ يَأْكُلُ الطَّعَامَ وَيَمْشِي فِي الْأَسْوَاقِ لَوْلَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا) (الفرقان: ٧) (خوا نەناس و كافران گوتیان: بۆ ئەوچى لەئێمە زیاترە، وا داواى پەیامبەرێتى ئەكات؟ واى ئەمە چ پەیامبەرێكە، خۆراك دەخوا و بە بازاڕیشدا دەگەڕىَ؟ گوت: ئێوە هەر شوێن پیاوێكى جادوو لێكراوو سەر لێتێكچووكەوتوون؟ ئەى بۆچى فریشتەیەكى لەگەڵ نەهات لە لایەن خواوە تا بەهاوڕێیەتى ئەو خەڵك بترسێنن ئەگەر راست دەكا پێغەمبەرە؟)

خۆ ئەگەر فریشتیەكیش بهاتایەتەخوارەوە و وەك پێغەمبەری خوا خۆی بناساندایە، ئینجا بیانووى زیاتر بەدەست بێباوەڕانەوە بوو، دەیانوت تۆ فریشتەیت و خۆت بەو بەرزاییەوەو لە ئاسمانەوە هاتوویت و وەزعى سەر زەوى نازانیت، تۆ لە حاڵی ئێمەی مرۆڤ تێناگەیت، چۆن دەكرێت تۆیەكە كە نازانیت مرۆڤبوون یانى چی و ژیانى مرۆڤبوونت نەچەشتووە، ئێستا بێیت پەیامی خوا بۆ ئێمە بهێنیت و رێڕەوی ژیانمان بۆ دیاری بكەیت؟ تا ئێستا تۆ نازانیت نان خواردن یانى چی، ژنهێنان چیە؟ ئیشكردن و عەرەقكردنەوە چ ئازارێكی هەیە؟ چوونەسەرئاو و پیسایی كردن و نەخۆشكەوتن و...، هەموو ئەمانە بە تۆ نامۆن، ئێستا چۆن دێیت لە شتێكدا كە ئەزموونت نەكردووە قسە بۆ ئێمە دەكەیت، یان دەكرا بڵێن ئەمە جادووەو لێمان كراوە، ئەمە هەر مرۆڤێكەو لە شێوەی فریشتەیەكدا خۆیمان نیشان دەدات، یان دەیانوت كێ ئەڵێت ئەمە جنۆكەیەك نیە و پێمان رانابوێرێت؟

هەروەها فریشتەبوونی پێغەمبەرەكە دەكرا بە بیانوو بۆ پێشەنگی نەكردن پێوەی، ئەگەر شەونوێژی بكردایە دەیانوت بابە ئەوە فریشتەیە و ئێمە مرۆڤ، ئەوان بەس بۆ عیبادەت كراون، ئێمەی مرۆڤ شتی وامان پێ ناكرێت، ئەگەر بیوتایە لەسەر مەرگی منداڵ و ئازیزانتان خۆڕاگر بن، دەیانوت ئەوە فریشتەیە و خۆی منداڵی نیە و چووزانێت جەرگسووتان یانی چی؟ ئەگەر بیوتایە زۆر مەخۆن، دەیانوت فریشتەیەك چووزانێت برسێتی یانی چی؟ تامی ئەو خواردنە خۆشانەى نەكردووە بۆیە ئاوا قسە ئەكات، ئەمانەو سەد ئەگەر و پرتەوبۆڵەی تر، ئەگەر لە سەرزەویدا فریشتەكان ژیانیان بەسەرببردایە، ئەوكات دەكرا فریشتەیەك وەك پێغەمبەر بۆ فریشتەكانى دی بناردرایە (وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَنْ يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَى إِلَّا أَنْ قَالُوا أَبَعَثَ اللَّهُ بَشَرًا رَسُولًا (94) قُلْ لَوْ كَانَ فِي الْأَرْضِ مَلَائِكَةٌ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِمْ مِنَ السَّمَاءِ مَلَكًا رَسُولًا) (الإسراء: ٩٤ - ٩٥) (هیچ شتێ نەبویە كۆسپ و ڕێ لەخەڵكی بگرێت بۆ باوەڕ هێنانیان ئەودەمە كە ڕێ نیشاندەرو پێغەمبەریان بۆ هات ئەمە نەبێت كە بەسەر سامیەوە دەیانگوت: جا چۆن دەبێت خوا لە خودى ئادەمزاد پێغەمبەرێك بنێرآ؟! پێیان بڵێ: ئەگەر لەزەوییدا لەباتى ئادەمزادى ئێستا، فریشتە هەبووباو بە دڵنیایی رۆشتبان دیارە ئێمەش ئەوكاتە لە ئاسمانەوە پەیامبەرێكى فریشتەمان بۆ دەناردن).

بۆیە ئەگەر هەر بڕیاریش بوایە فریشتەیەك وەك پێغەمبەر بنێردرێت، دەبوو ئەو فریشتەیە رەنگ و بەرگی مرۆڤی پێ بدرایە، خواى گەورە دەفەرموێت (وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ وَلَوْ أَنْزَلْنَا مَلَكًا لَقُضِيَ الْأَمْرُ ثُمَّ لَا يُنْظَرُونَ (8) وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لَجَعَلْنَاهُ رَجُلًا وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِمْ مَا يَلْبِسُونَ) (الأنعام: ٨ - ٩) (دەشیانگوت: ئەرىَ بۆخوا لەئاسمانەوە فریشتەیەكى بۆ نەناردە خوارەوەو، شایەتى پێغەمبەرێتى بۆ بدات، ئەگەر راست دەكات دەڵىَ پەیامبەرم دیارە ئەگەر ئێمە فریشتەمان بۆئەوكارە ناردباو، ئەوانیش وەكو باوى خۆیان باوەڕیان نەهێنابا، بێگومان كار لەكار دەترازاو سزایان بۆ دەهات، پاشانیش مۆڵەت نەئەدران تەنها چاو تروكانێكیش بژیین، گریمان ئەگەر وەك خۆیان پێشنیاریان كرد گێڕابامان بەفریشتەیەك لەباتى ئەوە كەپەیامبەر مرۆڤە، هەر دەبوو لەشكڵ و سیماى پیاوێكمان دانابا، چونكە ئەگەر لە بیچمى فریشتەدا بێتەلایان، هەرگیز قەبووڵى ناكەن و ئەوساش ئەوەى وائێستا لێیان تێكەڵ بووەو دەڵێن پێغەمبەر ئەبێ فریشتەبێت، هەر هەمان رەخنە دەگرنەوەو لێیان تێك دەچێت)

نموونەی لەم چەشنە بە روونی بەدیكراوە، لە ژیانى پێغەمبەردا (صلى الله علیە وسلم) چەند جارێك فریشتەكان بینراون، هەموو جارێك خواى گەورە لە شكڵ و شێوەی مرۆڤدا ئەو فریشتانەى دابەزاندوونەتە ناو خەڵكەكەوە، خۆ چەند جاری تر دابەزیون و پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) ئەوانى بینیوە، بەلآم ئەو كاتەى بڕیار بووە مرۆڤەكانى تر بیانبینن، لە شكڵی مرۆڤدا بون، بۆ ئەوەی كەسەكان بتوانن بابەتەكە هەرس بكەن.

پێغەمبەرانی پێشوویش هەندێ جار فریشتەكانى خوا هاتون بۆ لایان، لە شێوەی مرۆڤدا هاتون بۆ لایان و ئەوانیش هەستیان نەكردووە ئەمانە فریشتەن، هەتا دواتر خۆیان ناساندووە وەك فریشتە، بۆیەش خۆیان ناساندووە چونكە دڵنیابون پێغەمبەران باوەر بە شتی وادەكەن و تەحەمولی شتی لەو چەشنە دەكەن

(هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَاهِيمَ الْمُكْرَمِينَ (24) إِذْ دَخَلُوا عَلَيْهِ فَقَالُوا سَلَامًا قَالَ سَلَامٌ قَوْمٌ مُنْكَرُونَ (25) فَرَاغَ إِلَى أَهْلِهِ فَجَاءَ بِعِجْلٍ سَمِينٍ (26) فَقَرَّبَهُ إِلَيْهِمْ قَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ (27) فَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً قَالُوا لَا تَخَفْ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَامٍ عَلِيمٍ) (الذاريات: ٢٤ - ٢٨) (ئاخۆ هەواڵى میوانە بەڕێزەكانى ئیبراهیمت بۆ هاتووە؟  كاتىَ چوونە ژوورەوە لاى، بۆ لە ناوبردنى گەلەكەى لووط، جا گوتیان: سەلامت لىَ بێت ئیبراهیم! ئیبراهیمیش وتى: سەلام لە ئێوەیش بێت ئێوە لاى من خەڵكێكى نە ناسراون، نا تانناسم، نازانم ئێوە كێن؟ ئینجا زۆر بىَ چرپەو بە پەلە – هەتا میوانەكان پێى نەزانن- چوو بۆلاى هاوسەرەكەى نەیزانى فریشتەن، جا گوێرەكەیەكى قەڵەوى برژاوى بۆ هێنان، نزیكى خستەوە بۆیان، بەڵام دەستیان بۆ نەبرد! وتى ئایا ناخۆن؟! ئینجا كە دیتى خواردنەكە ناخۆن، پێى وابوو پیاو خراپن، بۆیە لە دڵا ترسێكى لێ نیشت، ئەوانیش وتیان: تۆ مەترسە، چونكە ئێمە فریشتەو نێرراوى خواین جگە لەو كارەشیان بۆى هاتبوون، بە بوونى كوڕێكى زانا لە خاتوونە (سارە) موژدەیان دایەو ناوى (ئیسحاق)ى لێ نرا).

(وَلَمَّا أَنْ جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالُوا لَا تَخَفْ وَلَا تَحْزَنْ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ إِلَّا امْرَأَتَكَ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ) (العنكبوت: ٣٣) (پاشان نێرراوەكانمان لاى ئیبراهیم هەڵسان و بەرەو لووت چوون، كاتێ چوونە لاى، بەدیتنیان ترساو دڵتەنگ بوو"لە ترسى هۆزەكەى، نەوەك بێن دەرگایان پێ بگرن، جا ئەوانیش لووتیان تێگەیاند و وتیان: مەترسەو دڵ تەنگ مەبە "بەهۆى ئێمەوە" چونكە بێگومان ئێمە خۆتوو خانەوادەكەت- ژنەكەت نەبێ- ڕزگار دەكەین، كە ئەو لە ڕیزى بە جێماوانایە)

بۆ خواناسانیش حاڵەتی لەم چەشنە روویداوە: (وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مَرْيَمَ إِذِ انْتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًا شَرْقِيًّا (16) فَاتَّخَذَتْ مِنْ دُونِهِمْ حِجَابًا فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا (17) قَالَتْ إِنِّي أَعُوذُ بِالرَّحْمَنِ مِنْكَ إِنْ كُنْتَ تَقِيًّا (18) قَالَ إِنَّمَا أَنَا رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَامًا زَكِيًّا) (مریم: ١٦ - ١٩) (لەم قورئانەدا باس و یادى (مەریەم)یش بكە، لەم باسەدا داستانێكى سەر سوڕهێنەر دەبیسیت! كاتێ دوور لەكەس و كارى كەنارى گرت و جێگایەكى خۆرەلآتى بۆ خۆى هەڵبژارد بۆ خواپەرستیى، واتە: لەبەشى خۆرهەلآتى قودسدا، لە نێوان خۆیى و ئەواندا پەرەدەیەكى دانا تا چاكتر بتوانێ خواپەرستیى بكات، ئێمەیش رۆحى خۆمان (جبریل) ناردە لاى، ئەوسا لەسیماى پیاوێكدا نەك لە شێوەى فریشتەدا خۆى نیشانداو هاتە بەرچاوى تا نەترسێ و كارەكەى لاقورس نەبێت، كاتێ كە چاوى پێكەوت ترسا خراپەكار بێت بۆیە گوتى: بەراستیى من پەنا دەبەمە بەر خواى بەبەزەیى لەزەرەرو زیانى تۆ، دەسا ئەگەر تۆ كەسێكى خۆپارێزو لەخوا ترسبیت، لێمەوە نزیك مەبە، جبریل وتى: مەترسە بـەراستیى من تەنها هەر ڕەوانە كراوى پەروەردگارى تۆم، ئەوكەسە نیم لێى ئەترسیت، هاتووم بە فەرمانى خوا كوڕێكى چاك و پاكت پێببەخشم)

لە فەرموودەی صەحیحیشدا هاتووە كە لە سەردەمانى زوودا نموونەی بینینی فریشتەكان لە شێوەی مرۆڤدا هەبووە، ئەبووهوڕەیرە دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) فەرموویەتی (إِنَّ ثَلَاثَةً فِي بَنِي إِسْرَائِيلَ أَبْرَصَ وَأَقْرَعَ وَأَعْمَى بَدَا ِللهِ عَزَّ وَجَلَّ أَنْ يَبْتَلِيَهُمْ فَبَعَثَ إِلَيْهِمْ مَلَكًا فَأَتَى الْأَبْرَصَ فَقَالَ أَيُّ شَيْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ لَوْنٌ حَسَنٌ وَجِلْدٌ حَسَنٌ قَدْ قَذِرَنِي النَّاسُ قَالَ فَمَسَحَهُ فَذَهَبَ عَنْهُ فَأُعْطِيَ (وَأُعْطِيَ) لَوْنًا حَسَنًا وَجِلْدًا حَسَنًا فَقَالَ أَيُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الْإِبِلُ أَوْ قَالَ الْبَقَرُ هُوَ شَكَّ فِي ذَلِكَ إِنَّ الْأَبْرَصَ وَالْأَقْرَعَ قَالَ أَحَدُهُمَا الْإِبِلُ وَقَالَ الْآخَرُ الْبَقَرُ فَأُعْطِيَ نَاقَةً عُشَرَاءَ فَقَالَ يُبَارَكُ لَكَ فِيهَا وَأَتَى الْأَقْرَعَ فَقَالَ أَيُّ شَيْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ شَعَرٌ حَسَنٌ وَيَذْهَبُ عَنِّي هَذَا (هَذَا) عَنِّي) قَدْ قَذِرَنِي النَّاسُ قَالَ فَمَسَحَهُ فَذَهَبَ وَأُعْطِيَ شَعَرًا حَسَنًا قَالَ فَأَيُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الْبَقَرُ قَالَ فَأَعْطَاهُ بَقَرَةً حَامِلًا وَقَالَ يُبَارَكُ لَكَ فِيهَا وَأَتَى الْأَعْمَى فَقَالَ أَيُّ شَيْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ يَرُدُّ اللهُ إِلَيَّ بَصَرِي فَأُبْصِرُ بِهِ النَّاسَ قَالَ فَمَسَحَهُ فَرَدَّ اللهُ إِلَيْهِ بَصَرَهُ قَالَ فَأَيُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الْغَنَمُ فَأَعْطَاهُ شَاةً وَالِدًا فَأُنْتِجَ هَذَانِ وَوَلَّدَ هَذَا فَكَانَ لِهَذَا وَادٍ مِنْ إِبِلٍ (مِنَ الْإِبِلِ) وَلِهَذَا وَادٍ مِنْ بَقَرٍ وَلِهَذَا وَادٍ مِنَ الْغَنَمِ (مِنْ غَنَمٍ) ثُمَّ إِنَّهُ أَتَى الْأَبْرَصَ فِي صُورَتِهِ وَهَيْئَتِهِ فَقَالَ رَجُلٌ مِسْكِينٌ تَقَطَّعَتْ بِيَ الْحِبَالُ فِي سَفَرِي (بِهِ الْحِبَالُ فِي سَفَرِهِ) فَلَا بَلَاغَ الْيَوْمَ إِلَّا بِاللهِ ثُمَّ بِكَ أَسْأَلُكَ بِالَّذِي أَعْطَاكَ اللَّوْنَ الْحَسَنَ وَالْجِلْدَ الْحَسَنَ وَالْمَالَ بَعِيرًا أَتَبَلَّغُ عَلَيْهِ (بِهِ) فِي سَفَرِي فَقَالَ لَهُ إِنَّ الْحُقُوقَ كَثِيرَةٌ فَقَالَ لَهُ كَأَنِّي أَعْرِفُكَ أَلَمْ تَكُنْ أَبْرَصَ يَقْذَرُكَ النَّاسُ فَقِيرًا فَأَعْطَاكَ اللهُ فَقَالَ لَقَدْ وَرِثْتُ لِكَابِرٍ (كَابِرًا) عَنْ كَابِرٍ فَقَالَ إِنْ كُنْتَ كَاذِبًا فَصَيَّرَكَ اللهُ إِلَى مَا كُنْتَ وَأَتَى الْأَقْرَعَ فِي صُورَتِهِ وَهَيْئَتِهِ فَقَالَ لَهُ مِثْلَ مَا قَالَ لِهَذَا فَرَدَّ عَلَيْهِ مِثْلَ مَا رَدَّ عَلَيْهِ هَذَا فَقَالَ إِنْ كُنْتَ كَاذِبًا فَصَيَّرَكَ اللهُ إِلَى مَا كُنْتَ وَأَتَى الْأَعْمَى فِي صُورَتِهِ فَقَالَ رَجُلٌ مِسْكِينٌ وَابْنُ سَبِيلٍ وَتَقَطَّعَتْ بِيَ الْحِبَالُ فِي سَفَرِي (بِهِ الْحِبَالُ فِي سَفَرِهِ) فَلَا بَلَاغَ الْيَوْمَ إِلَّا بِاللهِ ثُمَّ بِكَ أَسْأَلُكَ بِالَّذِي رَدَّ عَلَيْكَ بَصَرَكَ شَاةً أَتَبَلَّغُ بِهَا فِي سَفَرِي فَقَالَ قَدْ كُنْتُ أَعْمَى فَرَدَّ اللهُ بَصَرِي وَفَقِيرًا فَقَدْ أَغْنَانِي فَخُذْ مَا شِئْتَ فَوَاللهِ لَا أَجْهَدُكَ الْيَوْمَ بِشَيْءٍ(لَا أَحْمَدُكَ الْيَوْمَ لِشَيْءٍ) أَخَذْتَهُ ِللهِ فَقَالَ أَمْسِكْ مَالَكَ فَإِنَّمَا ابْتُلِيتُمْ فَقَدْ رَضِيَ اللهُ عَنْكَ وَسَخِطَ عَلَى صَاحِبَيْكَ)[1]

(سێ كەس لە نەوەی ئیسرائیل، بەڵەكێك و كەچەڵێك و كوێرێك، خوداى گەورەی دەیەوێ تاقییان بكاتەوە، جا فریشتەیێ لەسەر شێوەی پیاوێ دەنێرێ بۆ لایان، فریشتەكە دەچێتە لاى بەڵەكەكە و پێی دەڵێ: زیاتر حەزت لە چیە؟ دەڵێ حەزم لە رەنگوبۆیەكی جوان و پێستێكی جوانەو ئەم بەڵەكییەشم نەمێنێ، كە بووە بە هۆی ئەوەی خەڵك قێز و بێزم لێ دەكەنەوە، فریشتەكە دەستی دەهێنا بەسەر جەستەیدا، ئیتر یەك دەنك چەپەڵییەكەی نامێنێ و رەنگ و بۆیەكی جوان و پێستێكی جوانیشی پێ دەدرێ، ئەوجا فریشتەكە پێی دەڵێ: حەزت لە چی جۆرە ماڵێكە؟ پیاوەكە دەڵێ: حەزم لە وشترە، یاخود دەڵێ: حەزم لە رەشەولآخە، جا وشترەمێیەكی هەراش ئاوسوی لەسەر گوانی دایە و پێی گوت خودا پیت و فەڕی تێبخات بۆت، فەرمووی: ئینجا فریشتەكە دەڕوا بۆ لاى كەچەڵەكە و پێی دەڵێ: زیاتر حەزت لە چیە؟ دەڵێ زیاتر حەزم لە قژێكی جوانە و ئەم كەچەڵییەشم نەمێنێ كە بووە بەهۆی ئەوە خەڵك قێز و بێزم لێ بكەنەوە، فەرمووی: جا فریشتەكە دەستێ دەهێنێ بەسەریدا، ئیتر كەچەڵیەكەی دەڕواو قژێكی جوانیشی پێ دەدرێ، ئینجا پێی دەفەرموێ: حەز لە چی جۆرە ماڵێ دەكەی؟ دەڵێ: لە رەشەولآخ، جا مانگایەكی ئاوسی دەداتێ و پێی دەڵێ: خودا پیت و بەرەكەتی تێبخات بۆت، ئینجا فریشتەكە دەڕوا بۆ لاى نابیناكە و پێی دەفەرموێ: زیاتر حەزت لە چییە؟ دەڵێ: زیاتر حەزم لە دوو چاوى ساخ و گەشە كە خوا بیاندا پێم هەتا ئەم خەڵكەیان پێ ببینم، فەرموی: جا دەسی دەهێنا بە چاوەكانیدا و خودا چاوەكانى پێ دەداتەوە، جا پێی دەفەرموێ: ئەی حەز لە چی جۆرە سامانێ دەكەی؟ دەڵێ لە مەڕ، جا مەڕێكی زاوى بەرخ بەبەری دەداتێ، ئیتر بەرەبەرە ئاژەڵەكان زاوزێ دەكەن و ئەوانیش بەرهەمیان دەهێنن تا وا زۆر دەبن، ئەمیان بوو بە خاوەنی پڕ شیوێ وشتر و ئەویان بوو بە خاوەنی پڕ دۆڵێ رەشەولآخ و ئەوی تریشیان بو بە خاوەنی پڕ شیوێ گەلەڕان، لە پاشدا فریشتەكە خۆی لێ گۆڕین و لەسەر شێوەو شەكڵی ئەوسای بەڵەكەكە خۆی هاتەوە بۆ لاى و پێی گوت: پیاوێكی هەژاری داماوی رێبواری لێقەوماوم، سەر بە هیچ لایەكا دەرناكەم، سا مەگەر یەكەم بە پشتیوانی خودا و دووەم بە هۆی یارمەتی تۆوە بگەمەوە شوێن و رێی خۆم، توبێت و ئەو كەسەی كە ئەم شێوە شیرینەو ئم لەشولارە جوانە و ئەم ماڵە زۆرەی پێ داویت وشترێكم بدەرێ تا لەم سەفەرەمدا خۆی پێ بگەیەنمە ماڵەوە، كابراش وتی: خاوەن بەش زۆرن بەر تۆ ناكەوێ! فریشتەكەش پێی فەرموو: وەك من تۆ بناسمەوە وایە، ئەرێ تۆ ئەو پیاوە بەڵەكە نیت كە خەڵك بێزی لێ دەكردیتەوە، وە ئەو هەژارە نیت كە خودا دەوڵەمەندی كردیت؟! گوتی خەیر! من ئەم ماڵ و سامانەم لە باوباپیرمەوە بۆ بەجێماوە، ئەوانیش پشتاوپشت بە بەگزادەیی هاتوونەتەخوارەوە! فریشتەكەش دەڵێ: ئەگەر درۆ دەكەی خودا وەك جاری جارانی خۆتت لێ بكاتەوە، جا لە شێوەی شكڵی پێشووی كەچەڵەكەدا چوو بۆ لاى ئەویش، چی بە بەڵەكەكە گوت دیشاننن بەمیشی وا وت، بەڵەكەكەش چی بە فریشتەكە گوت دیسان كەچەڵەكەش ئەوەی پێ گوت، فریشتەكە گوتی ئەگەر درۆ دەكەی خودا وەك جاری جارانی خۆتت لێ بكاتەوە، جا لە شێوە و شكڵی پێشووی كوێرەكەشدا هاتەوە بۆ لاى و فەرمووی: پیاوێكی هەژاری داماوى رێبواری لێقەوماوم، سەر بە هیچ لایەكا دەرناكەم، سا مەگەر یەكەم بە پشتیوانى خوا و دووەم بە هۆی تۆوە بگەمەوە شوێن و رێگەی خۆم، جا توبیت و ئەو خودایە كە چاوەكانی چاك كردیتەوە مەڕێكم پێ بدە بەشكو لەم سەفەرمدا پێی بگەمەوە ماڵەوە، پیاوە نابیناكە دەڵێ: ئای! منیش وەك ئێستاى تۆ نابینا بووم و دەزانم نابینا چەندە كۆڵەوارە، خودا چاوى چاك كردمەوە، سەرەڕای ئەوەیشە هەژار بووم و دەشزانم هەژاری چەندە ناخۆشە، بە ئارەزووی خۆت چی دەبەی بۆ خۆت ببە، وە چی دەهێڵیتەوە بۆ من ئارەزووی خۆتە، بەو خودایە هەرچی ئەمڕۆ تۆ بیبەیت بۆ خۆت لە رێگەی خوادا دەست ناهێنمە رێگەت، فریشتەكە فەرمووی: لە راستیدا رووداوەكە ئاوایە: ئێوە لەلایەن خوای گەورەوە تاقی كرانەوە، خوا لە تۆ رازیە، بەلآم لە هەردوو هاوڕێكەت ناڕازیە)

لە سەردەمی پێغەمبەریشدا (صلى الله علیە وسلم) حاڵەتی لەو چەشنە دووبارە بوەتەوە، بۆ نموونە هاتنى جیبریل لە شێوەی مرۆڤدا بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) و هاوەلآن و پرسیاركردنی لە پێغەمبەری خوا (صلى الله علیە وسلم) سەبارەت بە ئیسلام و ئیمان و ئیحسان و  قیامەت.

(عَن عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ قَالَ: بَيْنَمَا نَحْنُ عِنْدَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَاتَ يَوْمٍ، إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعَرِ، لاَ يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ، وَلاَ يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ، حَتَّى جَلَسَ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَأَسْنَدَ رُكْبَتَيْهِ إِلَى رُكْبَتَيْهِ، وَوَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى فَخِذَيْهِ وَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ أَخْبِرْنِي عَنِ الإِسْلاَمِ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: الإِسْلاَمُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَتُقِيمَ الصَّلاَةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلاً، قَالَ: صَدَقْتَ، قَالَ: فَعَجِبْنَا لَهُ يَسْأَلُهُ، وَيُصَدِّقُهُ، قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ الإِيمَانِ، قَالَ: أَنْ تُؤْمِنَ بِاللَّهِ، وَمَلاَئِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ، قَالَ: صَدَقْتَ، قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ الإِحْسَانِ، قَالَ: أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ، قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ السَّاعَةِ، قَالَ: مَا الْمَسْؤُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنْ أَمَارَتِهَا، قَالَ: أَنْ تَلِدَ الأَمَةُ رَبَّتَهَا، وَأَنْ تَرَى الْحُفَاةَ الْعُرَاةَ الْعَالَةَ رِعَاءَ الشَّاءِ يَتَطَاوَلُونَ فِي الْبُنْيَانِ، قَالَ: ثُمَّ انْطَلَقَ فَلَبِثْتُ مَلِيًّا، ثُمَّ قَالَ لِي: يَا عُمَرُ أَتَدْرِي مَنِ السَّائِلُ ؟ قُلْتُ: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: فَإِنَّهُ جِبْرِيلُ أَتَاكُمْ يُعَلِّمُكُمْ دِينَكُمْ).[2]

دەبینین كاتێك فریشتەیەك –كە جیبریلە- دێت هەتا پەیامى خوا بگەیەنێت بە مرۆڤەكان و دینی خوایان فێر بكات، لە شێوەی مرۆڤێكدا دەنێردرێت، جیریلیش خۆی فریشتەبوونی خۆی باس نەكرد بۆ خەڵكەكە، چونكە بڕواكردن بە شتێكی لەو چەشنە سەختەو دەیان گومان بەدواى خۆیدا دێنێت، دواتر پێغەمبەری خوا (صلى الله علیە وسلم) ئەو راستیە بۆ هاوەلآن ئاشكرا دەكات، ئەگەر هەمان ئەم روخسارە پێشتر بهاتایە و بیوتایە خەڵكەكە من هاتوم و فریشتەیەكی خوام، دەمەوێت پەیامى خواتان پێ بگەیەنم، دەبوو ئەو خەڵكە چۆن بچوونایە بەدەم بانگەوازەكەیەوە.

ئیبن عەبباس دەڵێت جارێك لەگەڵ باوكم لاى پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) بووین، كابرایەك لاى پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) بوو كە پێكەوە قسەیان دەكرد، پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) پشتی كردبوو لە باوكم، لەلاى چووینە دەرەوەو باوكم پێی وتم كوڕی شیرینم بینیت ئامۆزاكەت چۆن پشتی تێكردبووم؟ منیش وتم باوكە گیان، ئەو كابرایەكى لابوو پێكەوە قسەیان دەكرد، ئەوەبوو گەڕاینەوە بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم)، باوكم وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیە وسلم) ئاواو ئاوام وت بە عەبدولآ و ئەویش پێی وتم كە تۆ كەسێكت لا بووەو قسەی لەگەڵ كردویت، مەگەر تۆ كەست لابوو؟ پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) فەرمووى ئەى عەبدولآ ئایا تۆ ئەوت بینی؟ وتم بەڵێ، فەرمووى(دەى ئەوە جیبریل بوو، بەهۆی ئەوەوە ئاگادارى تۆ نەبووم).[3]

 



[1] - صحيح البخاري، الرقم 3295، صحيح مسلم، الرقم 5376.

[2] - صحيح مسلم، الرقم 34.

[3] - السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 12467، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 10385، مسند احمد بن حنبل، الرقم 2582، صححه أحمد شاكر، كما صححه شعيب الأرناؤوط.


بابەتی پەیوەندار

موعجیزەکانی پێغەمبەر چی دەگەیەنن؟

ئەهلی کیتاب و پێغەمبەرایەتی موحەممەد

هاوەڵان، بەڵگەیەک لەسەر پێغەمبەرایەتی

پارێزەرەکانی عائیشە، یان نەیارانی پێغەمبەرایەتی

ژنهێنانەکانی موحەممەد ، حیکمەت یان هەوەس؟

بەرژەوەندی موحەممەد لە پێغەمبەرایەتیدا

جارێک بەم جۆرە لە موحەممەد ڕابمێنە

تۆمەتەکان لەسەر موحەممەد ڕووی مەجلیسیان هەیە؟

ڕاستگۆییەکی بێوێنە

موحەممەد لە ڕێڕەوی گشتی لاینەداوە