تۆمەت دژ بە بانگخوازان

 

بێباوەڕان تۆمەتی زۆریان بۆ پێغەمبەران داتاشیوەو زۆرجاریش دڵنیابوون تۆمەتەكان هیچ بنەڕەتێكیان نیە، ئەمڕۆش هەمان سیناریۆ بۆ موسڵمانان بە گشتی و زانا و بانگخوازەكانیان بە تایبەتی دووبارە دەبێتەوە، نەیارانیان كۆمەڵێك تۆمەت دروست ئەكەن كە خۆشیان باشتر دەزانن تۆمەتەكان وا نین، بەڵام ئیشیان بەو تۆمەتە ناڕاستانە هەیە، ئایا بۆ ئەوەی گومان و تەشویش لەسەر بانگەوازەكە یان كەسەكە دروست بكەن، یان بیانەوێت بیانوویەك بدۆزنەوە بۆ دوورخستنەوەو لەناوبردنی ئەو كەسانە یان قەدەغەكردنى بانگەوازەكە یان رێكخراوێ یان هەر پڕۆژەیەكی ئیسلامی.