گەرمكردنەوەی تۆمەتەكان

 

 

یەكێك لە گەورەیی و تایبەتمەندیەكانى قورئان ئەوەیە كە وتەى دوژمن و نەیارانیش دێنێ و وەك خۆی تۆماری دەكات، پاش ئەوەی تۆمەتەكانی نەیارانی نەقڵ كردووە، وەڵامى تۆمەتەكانیش دەداتەوەو هیچی بێ وەڵام نەهێشتۆتەوە، ئەوەش بۆ موسڵمانان  دەخاتەڕوو كە ئەو قسانەى لە هەر سەردەمێكدا بێباوەڕان دەیڵێن، دووبارەبوونەوەی پەیامى بێباوەڕانى پێشووەو شتێكی نوێ نیە، بەڵكو هەر جارەو بە شكڵێكی نوێ دەیخەنەڕوو، خوانێكی خۆیانەو زوو زوو گەرمی ئەكەنەوەو هەرجارەو رەنگێكی بۆ زیاد ئەكەن.