ئیسلام بەس بۆ ئەمڕۆ نیە

 

 

بێباوەڕانى ئەمڕۆ چەشنی پێشینانیان رەخنە لە هەندێ بواری ئایینی دەگرن كە زانستی ئەمڕۆ نەیتوانیوە پەی پێ ببات، سبەینێ كە زانست پێشڕەوی كرد و راستی ئەوانەشی نیشاندا، ئینجا لەبری باوەڕهێنانیان و وازهێنان لە تۆمەت بەخشینەوە، سەرلەنوێ روودەكەنە هەندێ بواری تر، ئەمڕۆ رەخنە لە زۆر فەرموودە دەگیرێت و كراوە بە تانەیەك و بەرەو رووی موسڵمانان دەكرێتەوە، بەڵام پەلە نەكەین رۆژی خۆی ئەو راستیانە دەردەكەون و لاوازى عەقڵی ئەمڕۆ و بەهێزی فەرموودە دەردەكەوێت.