رونیی ژیانی پێغەمبەری خوا

 

ژیانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وەك كتێبێكى كراوە وایە، هەر لاپەڕەیەكى ئەكەیتەوە ڕوون و ئاشكرایە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چەشنێ ژیاوە كە هەموو بوارەكانى ژیانى مرۆڤ تیایدا رەنگ بداتەوە، بۆ ئەوەى مافی پێشەنگبوون بدات، هاوسەرگیری كردووەو ژنى زۆری هەبووە، هاوەڵانى هەژار و دەوڵەمەند و عەرەب و فارس و رۆم و كورد، كوڕو كچ و ژن و پیاو، گەنج و پیر، خوێندەوار و نەخوێندەوار، جا هەمیشە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەبەر چاوى خەڵك و هاوسەر و نزیكانى بووەو چمكێ لە ژیانى نیە شاراوە بێت، بۆیە لە هەر روانگەیەكەوە بڕوانین، چ لە رووى كات و شوێن و ئاست و جۆرەوە دەتوانین بە روونى لە ژیانى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) زانیاریەكان بەدی بكەین، كەى خەوتووە، چۆن خەوتووە، چی خواردووە، چۆن سەلامى كردووە، چی پۆشیوە، تەنانەت تاڵە سپیەكانى ریشی ژمێردراون، چەندە پێكەنیوەو چۆن پێكەنیوە، كەى بەڕۆژوو بووە، چۆن هەنگاوى ناوە، چۆن قسەی كردووە.