زنجیرەی پێغەمبەران

 

 

خواى گەورە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فێر دەكات بفەرموێت من شتێكى داهێنراوم نەهێناوە لەناو پێغەمبەراندا ، واتە پێغەمبەران (علیهم السلام) هەموویان شایەت و پێشەنگن بۆ ڕاستێتى پێغەمبەرى خوا، پێغەمبەریش سەلمێنەرى ڕاستێتى پەیامى پێغەمبەرانی پێش خۆیەتى، بۆیە ئەمە زنجیرەیەكى تەواوكارییە و هەر لە ئادەمەوە (علیە السلام) دەستى پێكردووە و بە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)  كۆتایى دێت.