كۆتای پێغەمبەران

 

هاتنى پێغەمبەران بۆ ئوممەتانى پێشوو جیاواز بووە لە هاتنى پێغەمبەری ئیسلام، لە سەردەمانی پێشتردا بەپێی شوێن پێغەمبەران دەهاتن، جار هەبوو لە یەك كاتدا چەند پێغەمبەرێ دەنێردران، هەریەكەو بۆ ناوچەیەكى سنووردار و دیاریكراو دەنێردرا، بەڵام پێغەمبەری ئیسلام دەبوو تەنها یەك پێغەمبەر بێت، چونكە سنووری زەمەنى و مەكانیشی تێپەڕاند، ئەم پێغەمبەرە پەیامەكەى بۆ هەموو سەرزەوى بوو هەتا رۆژی دوایی، بۆیە نەدەكرا چەند پێغەمبەرێكی تر هەبن و هەریەكەیان شتێك بڵێت، مادەم پەیامەكە گشتگیرەو ئەو ماوە فراوانەى گرتوەتەوە، دەبێت پێغەمبەرەكەشی یەك پێغەمبەر بێت.