تەحەدای قورئان بۆچی؟

 

ئەگەر ئەم هەموو تەحەددا قورئانیانە نەبوونایە كە تەحەدداى نەیاران دەكات نموونەى سوورەتێك لە قورئان بهێنن، تۆمەت سازانی ئەمڕۆ ئەیانوت شاعیرانى زوو زۆر لە ئاستێكی بەرزتری شیعریدا بوون و بە عەیبەیان زانیوە وەلآمى بدەنەوە، هەر موحەممەد رووی نەهاتووە بەرەنگاریان ببێتەوە، بەڵام ئەم تەحەددایە هەر لە سەرەتاوە هەموانى دەمكوت كرد لە تۆمەتی لەو چەشنە، هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كەسێكی دەسەلآتدار نەبوو هەتا بوترێت شاعیرەكان لەوە دەترسان وەلآمى تەحەدداكەی بدەنەوە خێرا بكوژرێن، بەڵكو تەنها پێویستی بە قەصیدە یان چەند قەصیدەیەك ئەكرد هەتا ئەو تەحەددا گەورەیە وەڵام بدەنەوە، بگرە چەند دێڕێ بەس بوو لە بەرامبەر سوورەتى كەوسەر یان سوورەتى ئیخلاصدا بیڵێن.