پێغەمبەرێكی ئاڕاستەكراو

كە ژیانى پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەخوێنیتەوە، بە جوانى هەست ئەكەیت كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كەسێكی ئاڕاستەكراو بووە، ئەمەش بێ ئەوەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خۆی هەستی پێ بكات، خواى گەورە پاراستوویەتی و رێڕەوی راستی بۆ دیاری كردووە، وەك چۆن بە مووسا پێغەمبەری فەرموو (واصطنعتك لنفسي)، هەمان شتیش بۆ مووسا پێغەمبەر روویدا، بێ ئەوەى ئاگادار بێت كات و شێوەی لەدایكبوون و چوونە ماڵی فیرعەون و لەوێ گەورەبوون و شیرپێدانى دایكی و چوونى بۆ لاى پێغەمبەر شوعەیب و هەموو رووداوەكانى تری پێش پێغەمبەرایەتی، ئەمانە بێ بەرنامەو ئامانج نەبون، هەرچەندە پێغەمبەر مووسا خۆی هەستی نەكردووە بەوە، بەڵام خواى گەورە هەمان فەرمایشتی بەجێهێناوە كە مووساى بۆ خۆی درووستكردووە، بۆ ئەوەى پەیامەكەى خوا بگەیەنێت، خۆ ئەگەر ئاگاداری پێغەمبەرایەتی بوایە، دەبوو لاى پێغەمبەر شوعەیب قسەی تری هەبوایە لەبری ئەوەی رازی بێت دە ساڵ لەوێ بمێنێتەوە.