جیاوازیی بیركردنەوەكان

هۆكارێكی ئەوەى بێباوەڕان تۆمەتی شێتی و درۆزنییان دەدایە پاڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەوەبوو كە پەیامەكەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هێندە جیاواز بووە عەقڵی ئەوان بەرگەی نەگرتووە، كێشەكەشیان ئەوە بووە ویستوویانە هەرچیەك عەقڵیان بیگرێت و بە حەز و تێگەیشتنی خۆیان بێت، ئینجا باوەڕی پێ بهێنن، بە نموونە باسی پێچرانەوەی خۆر و هەڵوەرینی ئەستێرەكان و جووڵەی كێوەكان و تەقینەوەی دەریاكان، شێوازی دروستبوونی مرۆڤ لە سكی دایكیدا، زیندووبوونەوەی مرۆڤەكان و سەدان باسوخواسی تر كە لە قورئان و فەرموودەدا باسكراون و پاش چەندین سەدە ئینجا مرۆڤ توانیویەتی بە زانست حەقیقەتیان بسەلمێنێت، سەدان و بگرە هەزاران شتی دیكەشیان تێدایە كە تا ئێستاش كەس لێیان تێنەگەیشتووەو رۆژگاری خۆی دەردەكەون.