مانەوەی خۆشی و ناخۆشیەكان

(سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا)

(خوای گەورە دوای هەموو ناخۆشیەك خۆشی دێنێت، ناخۆشیەكان كاتین و دەبێت ببن بە مێژوو، مانەوە بۆ ناخۆشی و ناڕەحەتیەكان قەدەغەكراوە، هەڵگرتن و لابردنیشیان لەسەرشانمان نەدراوەتە دەست هیچ كەس، بەڵكو خوای گەورە ئەوەی تایبەت كردووە بە خۆیەوە، خۆی بڕیاری لەسەر دەدات و هۆكاری بۆ دەڕەخسێنێ).