دۆڕانی دووسەرە

(فَقَالَ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا)

ئەوانەی خۆ بەكەم دەزانن و ملكەچن بۆستەمكاران، كاتێك لە ترسی ژیان و بەرژەوەندیەكیان بەڵێی بێ بنەما بۆ ستەمكاران دەكەن، لە كاتی تەنگانە و ناڕەحەتیشدا هەر چاولەدەستن گەورەو ئاغاكانیان شتێكیان بۆ بكەن، پەلكێشی دۆزەخ دەكرێن، كەچی هێشتا رووی دەمیان لە ستەمكارانە، ئەمڕۆ لە ئاست زاڵماندا نەخێر بكە بۆ ئەوەی سبەینێ سزاكەی ئەوان تۆش نەگرێتەوە.