(فَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ بِهَا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا )
(ماڵ و سامان و زۆری منداڵی بێباوەڕان سەرسامت نەكات، خواى گەورە تەنها و تەنها دەیەوێت بەو ماڵ و منداڵ و سامانەیان لە ژیانى دنیادا سزایان بدات، چاوەكان لە كاتێكی دیاریكراودا رویەكی بەرچاو و سنوورداری مەسەلەكان دەبینن، بەڵام تێپەڕینی كات و راستیەكانى ئەودیو سنووری بینین دیوەكانى تری مەسەلەكان لەخۆدەگرن، ئەو دەوڵەمەندیەی بە چاو لە خەڵكێكدا دەیبینیت و پێی سەرسامیت و بە بەخت ناوى دەبەیت، زۆرجار هۆكاری راستەقینەی نەگبەتی و سزا و ناڕەحەتیە بۆ خاوەنەكەی، لەوانەیە گلەیی بكەیت بۆچی خوا ئەوەی بە تۆیش نەداوە، بێ ئاگا لەوەى خوا تۆی خۆشویستووەو نەیویستووە بە ماڵ و سامانێ سزات بدات كە هیچ كەس تەنانەت هەست بە ئاه و ناڵەشت نەكات).
دۆڕانی دووسەرە
شوێنكەوتنی كوێرانە
رێژەی حەڵاڵ و حەرام
كەم و زۆریی بژاردەكان
داواكاریە سەرەكیەكان
گەورەیی و شاراوەیی
شارەزابوون بە ناخ
مانەوەی خۆشی و ناخۆشیەكان
چ دڵڕاگرتنێ؟!
هونەری گەشبینی