پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گرنگیه‌كی زۆری ده‌دا به په‌رستش، هه‌موو نوێژه فه‌ڕزه‌كان به‌رنوێژی بۆ موسڵمانان ده‌كرد، سوننه‌ته‌كانی پێش نوێژ و هه‌ندێ سوننه‌تی پاش نوێژیشی هه‌بوو، شه‌ونوێژێكی زۆری هه‌بوو تا ئاستێ ئازار به قاچه‌كانی ده‌گه‌یشت، نوێژی چێشته‌نگا و نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران و نوێژی ته‌راویح و نوێژه‌كانی جه‌ژنه‌كانی به‌جێده‌گه‌یاند، له نوێژه تایبه‌تیه‌كاندا زۆر ده‌مایه‌وه‌و قورئانی زۆری ده‌خوێند، ئه‌گه‌ر به گشتی رۆژووگرتنی ساڵێكی ئه‌ژمار بكه‌ین، نزیك ده‌بێته‌وه له نیوه‌ی ساڵه‌كه، له به‌خشینیشدا نموونه‌ی نه‌بوو به‌تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا، له مانگی ره‌مه‌زاندا خه‌تمێكی قورئانی ده‌كرد، ده شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زان له مزگه‌وت ئیعتیكافی ده‌كرد و له ساڵی كۆتایی ژیانیدا، بیست شه‌وی كۆتایی ئیعتیكافی كرد، فه‌ڕزی حه‌جی به‌جێده‌گه‌یاند، قوربانيی ده‌كرد.
تێكەڵبوون بە دەوروبەر
بەدەمەوەچوون و هاوكاريى
راوێژى بەردەوام
چ نەرمونيانييەك
نموونەى دلێريى
ژيانێكى خاكييانە
بانگەوازێكى بێ وچان
گرنگيدان بە پەرستش
ئەوپەڕى لێبوردەيى
پێغەمبەرێكى رووخۆش