ژيانێكى خاكييانە

 

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) رێنمايى هاوەڵانى دەكرد و دەيفەرموو (هەرکەس لەپێناو خوادا، رێی خاکیبوون بگرێتەبەر، ئەوە خواى گەورە پلەو پایەی بەرز دەکاتەوە)، خۆيشى لە هەڵسوکەوت و پۆشاک و خۆراک و راخەر و ئاکار و رەفتاریدا، خاکییانە دەژیا، بە چەشنێک، ئەگەر کەسێکى نەناس بهاتایەتە ناو مەدینە، نەیدەتوانى لە رێی پۆشاک و راخەرەوە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليە وسلم) لە هاوەڵانى جیا بکاتەوە، لە گەرمەى سەركەوتنەكانيدا، بۆ نیشاندانى خاکیبوونی، سەری دادەنەواند و ریشی شۆڕدەبوويەوە بۆ سەر پشتی سوارەکەی، دەیفەرموو: بەو چەشنە دەخۆم کە بەندەکان نان دەخۆن، بەو شێوەش دادەنیشم کە بەندەکان دادەنیشن.

 


بابەتی پەیوەندار

تێكەڵبوون بە دەوروبەر

بەدەمەوەچوون و هاوكاريى

راوێژى بەردەوام

چ نەرمونيانييەك

نموونەى دلێريى

ژيانێكى خاكييانە

بانگەوازێكى بێ وچان

گرنگيدان بە پەرستش

ئەوپەڕى لێبوردەيى

پێغەمبەرێكى رووخۆش

12