ئەبووبەکری صدیق (رەزاى خواى لێ بێت)

هاوەڵی هەرە خۆشەویستی پێغەمبەرى خوا و یەکەم موسڵمانبووى ناو پیاوان و موژدەپێدراوى بەهەشت و خەزوورى پێغەمبەرى خوا و یەکەم خەلیفەى پێغەمبەرى خوایە.
ناوى عەبدولآى کوڕی عوثمانى قوڕەیشی تەیمیە، کونیەکەى ئەبووبەکرەو بە صدیق و عەتیقیش ناسراوە.
دوو ساڵ و نیو لە پێغەمبەرى خوا بچووکتر بوو.
ئەبووبەکر کەسێکی لەڕی بالآبەرزی سپی پێست بوو، خەنەو وسمەى بۆ سەر و قژی بەکاردەهێنا.
لە سەردەمى نەفامیدا یەکێک بوو لە سەرکردەیەکى ناو قوڕەیشیەکان و بڕیاردەریان بوو.
خەڵکی مەککە زۆر تێکەڵی ئەبووبەکر دەبوون، چ لەبەر خۆشی کۆڕەکانى و قسەکردنى، چ لەبەر سەرقاڵبوونى بە کارى بازرگانى، چ لەبەر ئەو زانستەى کە هەیبوو.
ئەبووبەکری صدیق یەکەم کەس بوو موسڵمان بوو و یەکەم کەسیش بوو لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نوێژی کرد.
دواتر دەچوو بۆ لاى کەسایەتیە دیارەکانى وەک عوثمانى کوڕی عەففان و طهلحەى کوڕی عوبەیدولآ و زوبەیری کوڕی عەووام و سەعدى کوڕی ئەبی وەقاص و هەموو ئەوانەو خەڵکێکی دیکەش بەهۆی ئەبووبەکرەوە موسڵمان بوون.
ئەبووبەکری صدیق سامانێکی زۆری هەبوو، بەلآم هەمووى بۆ سەرخستنى بانگەوازى ئیسلامى خەرج کرد.
لە پێناو خوادا ژمارەیەک کۆیلەى ئازاد کرد، لەوانە بیلالى حەبەشی و عامری کوڕی فوهەیرەو زیننیرەو نهدیەو کچەکەى و کەنیزەیەکی بەنى نەوفەل و ئومموعوبەیس.
لەگەڵ پێغەمبەرى خوادا کۆچی کرد بۆ مەدینە و لەوێیش بەردەوام لە خزمەتى پێغەمبەرى خوادا بوو.
لە سەرجەم غەزاکاندا بەشداریى کرد و لە هیچ غەزایەک دوانەکەوت.
پێغەمبەرى خوا رێنمایى خەڵکی دەکرد ئەگەر دەستیان نەگەیشت بە خۆی، پر
جارێک ئافرەتێک هات بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، دواتر ئافرەتەکە وتى ئەى ئەگەر ئەمجار هاتمەوەو تۆم نەبینی چی بکەم؟ ئەویش فەرمووى (ئەگەر منت بەدى نەکرد وەرە بۆ لاى ئەبووبەکر).
پێغەمبەرى خوا، پێش وەفاتەکەى فەرمووى (کەس نیە بەهۆی گیان و سامانیەوە منەتباری بم جگە لە ئەبووبەکری کوڕی قوحافە، ئەگەر من دۆستی زۆر نزیکم لەنێو خەڵکدا بگرتایە، بە دڵنیایەوە ئەبووبەکر دەبوو، بەلآم هاودەمیى ئیسلام باشترە، لەم مزگەوتەدا چی خێمە هەیە بەروومدا دایخەن جگە لە خێمەکەى ئەبووبەکر).
پاشان فەرمووی فەرمووى (بە بیلال بڵێن با بانگ بدات، بە ئەبووبەکریش بڵێن با بەرنوێژی بۆ خەڵک بکات).

ئەبووبەکر یەکێکە لە موژدەپێدراوانى بەهەشت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (ئەبووبەکر لە بەهەشتە، عومەر لە بەهەشتە، عوثمان لە بەهەشتە، عەلى لە بەهەشتە).
پاش وەفاتى پێغەمبەرى خوا، بەیعەتى خیلافە درا بە ئەبووبەکر، بەم چەشنە بوو بە یەکەم خەلیفەی موسڵمانان.
گرنگترین دەستکەوتەکانى سەردەمەکەى بریتی بوون لە:
بەرگرتن بە رەوتى هەڵگەڕانەوەکان و پاراستنی دەوڵەتى ئیسلامى.
بەرگرتن بە شەپۆلی بانگەشەی درۆیینى پێغەمبەرایەتى لەلایەن درۆزنەکانەوە.
ناردنى سوپاى ئوسامە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە هێزی رۆمەکان و سەرکەوتنى سوپاى ئیسلامی تیایدا.
ئەنجامدانى فتووحات لە عێراق و ولآتى شامدا.
نووسینەوەى قورئانى پیرۆز لە دوو توێی پەڕاوێکدا.
دواجار ئەبووبەکری صدیق لە رۆژی دووشەممە لەبیست و دووى جومادیلئاخیرەى ساڵی سیانزەى کۆچی و لە تەمەنى شەست و سێ ساڵیدا وەفاتى کرد.
لەپێش وەفاتى خۆی، عومەرى کوڕی خەتتابی بۆ جێگرتنەوەى خۆی دیارى کرد و عوثمانى کوڕی عەففانى بانگ کرد و داواى لێکرد بە نووسراوێک ئەوە بنووسێت، ئینجا نووسراوەکە خوێنرایەوە بەسەر موسڵماناندا و ئەوانیش رازى بوون.



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)