طەلحەى كوڕى عوبەيدوڵا (رەزاى خواى لێ بێت)

ناوى طەلحەى کوڕی عوبەیدولآیە، کونیەکەى ئەبووموحەممەدە، یەکێکە لە کۆچەران و یەکێکیشە لە دەستەی یەکەمى موسڵمانبوان، هەروەها لە موژدەپێدراوانى بەهەشتە. 
طهلحە کەسێک بوو مووی زۆر بوو و دەموچاوێکی جوانى هەبوو، رەنگى سوور و سپی بوو، رۆیشتنی خێرا بوو. 
طەلحە، هاودەم بە عوسمانى کوڕی عەففان و زوبەیری کوڕی عەووام، لەسەر دەستی ئەبووبەکری صدیق موسڵمان بوو، 
کاتێک پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ویستی کۆچ بکات بۆ مەدینە، طەلحە لە شامەوە جلی سپی ناوازەى هێنابوو، دوو جلی بە دیارى نارد بۆ ئەبووبەکر و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەوانیش ئەو جلانەیان پۆشی و بەو جلانەوە چوونە ناو مەدینە. 
طەلحە لە غەزاى بەدردا بەشدارى نەکرد، چونکە لەو کاتدا لە شام بوو و خەریکی بازرگانى بوو، دواتریش زۆر دڵتەنگ بوو بەو ئامادەنەبوونەى، بەلآم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە پشک و پاداشتدا بەشدارى کرد. 
دواى ئەوە، لە غەزاى ئوحود و غەزاکانى تریشدا بەشداریەکى کاراى هەبوو، لە ئوحوددا نزیکەی بیست و چوار جار بریندار بووبوو. 
جارێک پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: (هەرکەس حەز دەکات سەیری شەهیدێک بکات کە بەسەر زەویدا دەچێت بە رێدا، ئەوە با تەماشای طهلحەى کوڕی عوبەیدوڵا بکات). 
عومەرى کوڕی خەططاب پاش ئەوەى پێکرا، شەش کەسی راسپارد تا لەنێو خۆیاندا کەسێک دیارى بکەن بۆ خیلافەت، یەکێک لەوانە بریتی بوو لە تەلحەى كوڕى عوبەيدولآ.
لە خیلافەتى عەلى کوڕی ئەبووتالیبدا، تەلحەى کوڕی عوبەيدوڵا، هاودەم بە عائیشەی دایکی باوەڕداران و زوبەيرى کوڕی عەووام، هەوڵیاندا تۆڵەی خوێنی عوسمانى کوڕی عەففان بکەنەوە، بەلآم هەوڵەکەیان بەلاڕێدا برا و فیتنەیەکى گەورەی لێکەوتەوەو بەهۆیەوە جەنگی جەمەل روویدا و تیایدا هەریەک لە زوبەیر و تەلحە شەهيد بوون.
ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)