جووڵەى رۆيشتن

يەكێك لەو وەرزشانەى كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) زۆر گرنگيى پێداوە، بريتييە لە رۆيشتن و رێكردن بە پيادە، بە چەشنێك رۆژ نەبووە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بێبەش بووبێت لەم وەرزشە، بۆ ئەمەش بە چەشنێك كار و كاتەكانى رێكدەخست، تەبا بێت لەگەڵ ئەم وەرزشەدا، بۆ نموونە:

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كاتێك ويستى بچێت بۆ تائيف و بانگەوازەكەى بگەيەنێتە ئەو شارە، بە پيادە رۆيشت و بە پيادەش گەڕايەوە، لەكاتێكدا ماوەى نێوان ئەو دوو شارە زۆر بوو و بەرز و نزميەكى زۆر لەنێوانياندا هەبوو.

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەندێ جار دەچوو بۆ سەردانى خزمانى، يان هاوەڵانى، رۆيشتنەكەشى بە پيادە بوو.

جابيرى كوڕى عەبدوڵا دەڵێت: (مَرِضْتُ مَرَضًا، فَأَتَانِي النَّبِيُّ يَعُودُنِي، وَأَبُو بَكْرٍ، وَهُمَا مَاشِيَانِ[1] (جارێك نەخۆش كەوتم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەگەڵ ئەبووبەكردا هاتن بۆ سەردانم، بە پيادە هاتبوون بۆ لام.

هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەندێ جار رۆژانى شەممە بە پيادە دەڕۆيشت بۆ مزگەوتى قوبا و دەگەڕايەوە.

لە هەندێك دەرچوونيشى بۆ جيهاد، بە پيادە دەڕۆيشت.



[1] - صحيح البخاري - كتاب المرضى - باب عيادة المغمى عليه، الرقم 5651.


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى