خورما و سكپڕی

ئافرەتی سكپڕ دەتوانێت سوودێكی زۆر وەربگرێت لە خورما، چونكە ئافرەتی سكپڕ بە گشتی بڕێك حاڵەت و هەندێ كێشەی دێتەڕێ، وەك (غازات، فشاری خوێن، كەمخوێنی، ئەوەی لە كاتی منداڵبووندا لەدەستی ئەدات، خوێنبەربوون، شیردان بە منداڵ)، چەندین ئافرەت هەن دوای مندال بوون تووشی قەبزی دەبن، یان توشی قڵیشی كۆم بوون، هەیانە رووی نەبووە بچێتە لای پزیشكێك و راوێژی پێ بكات، ئافرەتان ئەگەر لە كاتی سكپڕیدا گرنگی بدەن بە خورما، لەو كێشانە رزگاریان دەبێت، وەك چۆن خوای گەورە رێنمایی مەریەمی كرد خورما بخوات (وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا  مريم: ٢٥)، بە خورادنی خورما ئەو ئافرەتە هەم ریخۆڵەی پاك دەبێتەوە و لە قەبزی دەرباز ئەبێت، هەم سۆدیۆمی پێ دەبەخشێ كە بۆ هەموو كردارەكانی جەستە پێویستە، هەم پۆتاسیۆمی پێ دەبخشێ كە فشاری خوێنی كەسەكە نزم دەكاتەوەو بۆریەكانی خوێنی فراوان دەكات بۆ ئەوەی خوێن بچێت بۆ هەموو بەشەكان و تووشی خوێنبەربوون نەبێت، هەروەها وا لە رەحم ئەكات زوو بچێتەوە یەك و خوێنبەربوونەكەی بگیرسێتەوە، هەروەها ماددەی ئۆكسیتۆسینی تێدایە كە وا لە مەمك دەكات شیر دەربدات، هەروەها ماددەی ئاسن و فۆلید ئەسیدی تێدایە كە بە هۆی خورماوە لە كەمخوێنی رزگاری دەكات.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە