گرنگی شیری مانگا

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت (ما أنزل الله داء إلا أنزل له دواء، فعليكم بألبان البقر، فإنها ترم من كل الشجر)،[1] (خوای گەورە هەر دەردێكی دابەزاندبێت، چارەسەر و دەرمانیشی بۆ دابەزاندووە، دەی خوو بدەنە شیری مانگا، چونكە مانگا لە هەموو بەشی درەخت دەخوات)، واتە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) هەم ئاماژە بەوە دەدات كۆمەڵێك دەرد هەن و چارەسەریش بۆ هەموویان دابەزێنراوە، هەم جۆری چارەسەرەكەشمان بۆ دیاری دەكات، چارەسەرێك كە ئاسان بێت و زۆر پێوەی ماندوو نەبین، ئەویش شیرخواردنە، بەتایبەت شیری مانگا، جا ئەم فەرموودەیە كەسی ژیری دەوێت توێژینەوەی لەبارەوە ئەنجام بدات و ئەم راستیە بۆ هەموو جیهان بسەلمێنێت و ئەوە بخاتەڕوو كە چەند نەخۆشی هەن دەكرێت بە شیری مانگا چارەسەر بكرێن.

بەپێی توێژینەوەكان، ئەو مانگایەی تووشی نەخۆشیەك دەبێت، جەستەی هێزی بەرگری دژ بە ڤایرۆسی ئەو نەخۆشیە بەرهەم دێنێ، ئەو بەرگریەش لەناو شیرەكەیدایە، كاتێك كەسێك شیری ئەو مانگایە دەخوات، وەك ئەوە وایە كوترانی دژ بەو ڤایرۆسەی وەرگرتبێت، ئەمەش یەكێكە لە بەخششەكانی خوا كە لەرێی شیر خواردنەوە دەستمان دەكەوێت.



[1] - السنن الكبرى للنسائي، الرقم 7314، صحيح ابن حبان، الرقم 6167، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18449، صححه الألباني و شعيب الأرناؤوط.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە