زەیتی زەیتوون بۆ خۆپاراستن

زەیتی زەیتون ماددەی (ئەنتی ئۆكسیدانت)ی تێدایە كە ڕێگرە لە زۆر نەخۆشی، بۆ نموونە دووركەوتنەوە لە شێرپەنجە، بەرگرتن بە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری، هۆكارێكی باشە بۆ پاككردنەوەی چەوری ناو جگەر و رێگری لەوە دەكات ئەو چەوریە لەسەر جگەر بنیشێت.

لە زەیتی زەیتووندا رێژەیەكی باش ئۆمیگا سری هەیە كە رێگری دەكات لە رەقبوونی دەمارەكانی خوێن و تووش بوون بە (ئەلزەهایمەر) و پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و پاراستنی دیواری خانەكانی لەش، هەر بۆیە خەڵكی وا راهاتووە كە تووشی تەشەنوجات ئەبن داوا دەكەن بە زەیتی زەیتوون بشێلرێن، بە هەمان شێوەی كە ماسوولكەكان نەرم ئەكاتەوە، بۆریەكانی خوێنیش نەرم ئەكاتەوە و ناهێڵێت رەق ببن، چونكە رەقبوونی بۆریەكانی خوێن هۆكارە بۆ پەستانی خوێن و جەڵدە.

هەروەها زەیتی زەیتوون ماددەی ( ئەدیپۆنیكتینا) ی تێدایە كە هۆكاری توانەوەی چەوریە، پاش چەند كاتژمێرێك لە خواردنی دەست دەكات بە تواندنەوەی چەوری و رێگری دەكات لە قەڵەوبوون، بەتایبەت ئەو زەیتوونەی لە ناوچەكانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاستدا هەیە كە چاكترین جۆری زەیتوونە.

هەروەها زەیتی زەیتوون رێژەی %10 شەكرە دائەبەزێنێت، لەكاتێكدا خۆی هیچ پەیوەندیەكی نیە بە پەیدابوونی شەكرەوە.

لە ولآتی یابان لێكۆڵینەوەیەك ئەنجامدراوەو لە ئەنجامدا دەركەوتووە زەیتی زەیتوون رێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست و كۆڵۆن و ریخۆڵە، لە زانكۆی ئۆكسفۆردیش لێكۆڵینەوەیە كراوە و دەركەوتووە زەیتی زەیتوون رێژەی شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتاندا بە ڕێژەی %45 كەم دەكاتەوە.

زەیتی زەیتوون ڤیتامین E تێدایە كە رێگرە لە هەندێ نەخۆشی و دیاردەی وەك دەكەوتنی نیشانەكانی پیری، یان نەخۆشی وەك شێرپەنجە،  خوای گەورەش لە وەسفی زەیتی زەیتووندا دەفەرموێت (وصبغ للآكلين)، چونكە كرۆمۆسۆمەكانی لەش بە تێپەڕبوونی تەمەن كەم ئەكەن و زەیتی زەیتوون قەرەبووی ئەم حاڵەتە ئەكاتەوە.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە