سوودەكانی زەیتی زەیتوون

 

نابێت زەیتی زەیتوون بەراورد بكرێت بە هیچ رۆنێكی دی و پێویستە لە سەروو هەموو رۆنێكی دیكەوە تەماشای بكرێت.

زەیتی زەیتوون تایبەتمەندیەكی تێدایە كە لە رۆنەكانی تردا نیە، ئەویش بریتیە لەوەی كە رێژەی كۆڵیسترۆڵ بەرز ناكاتەوە، بگرە هەرچەندە خۆی چەوریە، چەوریش دائەبەزێنێت.

زەیتی زەیتون (LDL) (لۆدێنستی لایپۆپڕۆتین) بەشێوەیەكی فیعلی بەرز دەكاتەوە، \(HDL)، كە پێی ئەوترێ(هایدێنستی )، ئەوەیە كە خەڵك حەزەكه ئەم چەورییەی بەرز بێ(هایدێنستی لایپۆپڕۆتین)، بەرزدەكاتەوە، ئەمە كۆڵیستڕۆڵ دائەبەزێنێ وە (HDL)، بەرزدەكاتەوە.

نزیكەی %70ی زەیتی زەیتوون بریتیە لە چەوری تێرنەكراو (مۆنۆ ئەنساچورەیتد فاتی ئەسید) كە باشترین چەوریەو چارەسەرێكی گەورەشە بۆ مرۆڤ.

لەوانەیە كەسانێ ئەو بیانووەیان هەبێت و بڵێن زەیتی زەیتوون زۆر گرانەو توانای كڕینیمان نیە، لە وەلآمدا دەڵێین داوات لی نەكراوە هەرچی چەوری ماڵەكەت هەیە بیكەیت بە زەیتی زەیتوون، بەلآم پێویستە لە رۆژێكدا كەوچكێ یان دوو كەوچك زەیتی زەیتوون بۆ خۆت و ماڵ و مناڵت بەكاربهێنیت، چونكە بەم هۆیەوە لە دەیان نەخۆشی دووردەكەونەوە.

زەیتی زەیتون چل ماددەی (ئەنتی ئۆكسیدانت)ی تێدایە كە ڕێگرە لە زۆر نەخۆشی، بۆ نموونە دووركەوتنەوە لە شێرپەنجە، بەرگرتن بە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری، هۆكارێكی باشە بۆ پاككردنەوەی چەوری ناو جگەر و رێگری لەوە دەكات ئەو چەوریە لەسەر جگەر بنیشێت.

لە زەیتی زەیتووندا رێژەیەكی باش ئۆمیگا سری هەیە كە رێگری دەكات لە رەقبوونی دەمارەكانی خوێن و تووش بوون بە (ئەلزەهایمەر) و پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و پاراستنی دیواری خانەكانی لەش، هەر بۆیە خەڵكی وا راهاتووە كە تووشی تەشەنوجات ئەبن داوا دەكەن بە زەیتی زەیتوون بشێلرێن، بە هەمان شێوەی كە ماسوولكەكان نەرم ئەكاتەوە، بۆریەكانی خوێنیش نەرم ئەكاتەوە و ناهێڵێت رەق ببن، چونكە رەقبوونی بۆریەكانی خوێن هۆكارە بۆ پەستانی خوێن و جەڵدە.

هەروەها زەیتی زەیتون( فۆلیك ئەسیدی) تیایە، كە دیسانەوە ئەمیش ڕێگە لەم جۆرە نەخۆشیانە ئەگرێ.

هەروەها زەیتی زەیتوون ماددەی ( ئەدیپۆنیكتینا) ی تێدایە كە هۆكاری توانەوەی چەوریە، پاش چەند كاتژمێرێك لە خواردنی دەست دەكات بە تواندنەوەی چەوری و رێگری دەكات لە قەڵەوبوون، بەتایبەت ئەو زەیتوونەی لە ناوچەكانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاستدا هەیە كە چاكترین جۆری زەیتوونە.

هەروەها زەیتی زەیتوون رێژەی %10 شەكرە دائەبەزێنێت، لەكاتێكدا خۆی هیچ پەیوەندیەكی نیە بە پەیدابوونی شەكرەوە.

لە ولآتی یابان لێكۆڵینەوەیەك ئەنجامدراوەو لە ئەنجامدا دەركەوتووە زەیتی زەیتوون رێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست و كۆڵۆن و ریخۆڵە، لە زانكۆی ئۆكسفۆردیش لێكۆڵینەوەیە كراوە و دەركەوتووە زەیتی زەیتوون رێژەی شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتاندا بە ڕێژەی %45 كەم دەكاتەوە.

زەیتی زەیتوون ڤیتامین E تێدایە كە رێگرە لە هەندێ نەخۆشی و دیاردەی وەك دەكەوتنی نیشانەكانی پیری، یان نەخۆشی وەك شێرپەنجە،  خوای گەورەش لە وەسفی زەیتی زەیتووندا دەفەرموێت (وصبغ للآكلين)، چونكە كرۆمۆسۆمەكانی لەش بە تێپەڕبوونی تەمەن كەم ئەكەن و زەیتی زەیتوون قەرەبووی ئەم حاڵەتە ئەكاتەوە.

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت (كلوا الزيت وادهنوا به فإنه من شجرة مباركة[1] (زەیتی زەیتوون بخۆن و بۆ چەوركردنیش بەكاری بهێنن چونكە لە دارێكی موبارەكە)، ئەگەر كەسێك زەیتی زەیتوونی خوارد، با سوود لەوەش وەربگرێت كە بە دەست و دەم و كەوچكەكەوە دەمێنێتەوە و بۆ چەوركردنی سەر و پێستی بەكاری بهێنێت، چونكە زەیتوون چرچی و وشكی و زبری و قڵیشی پێست ناهێڵێت و ئەیپارێزێت لە تیشكی زیانبەخش و زۆر باشترە لەو چارەسەرەی ئەمڕۆ پێی دەوترێت (سەن بلۆك) و دژ بە تیشكی خۆر بۆ پاراستنی پێست بەكارئەهێنرێت، هەروەها رێگری دەكات لە هەڵوەرینی قژ.

بگرە نەوەك تەنها پێست گەنج دەكاتەوە، بەڵكو مرۆڤ بە كاملی گەنج ئەكاتەوە، یەكێكە لە هۆكارەكانی زۆربوونی ئارەزووی جنسی لە ژن و پیاویشدا و هەندێك كێشەی تایبە تبە داوێنی ئافرەتان چارەسەر دەكات كە تووشیان دەبێت، هەروەها ماددەی دژەبەكتریاشی تێدایە كە ئافرەتان بە تایبەتتر كاتێ سك دەكەن پێویستیانە، هەم پێویستی كالیسیۆمی ئافرەتەكەو هەم پێویستی منداڵەكەش دابین دەكات.

هیوادارم لەمەودوا بە ساغ و نەخۆشمانەوە، بە سەڵت و هاوسەردارمانەوە، بە گەورە و بچووكمانەوە، گرنگیەكی زیاتر بدەین بە زەیتی زەیتوون و خۆمان بێبەش نەكەین لەو بەرهەمە موبارەكەی خوای گەورە ئاماژەی داوە بە موبارەكیەكەی هەتا لە دەیان و سەدان دەرد و نەخۆشی بمانپارێزێ و جۆرەها سوودمان پێ بگەیەنێت و چارەسەرێكیش بێت بۆ نەخۆشیەكانمان، هیواداریشم لە كوردستانمان گرنگیەكی زۆر بدرێت بە چاندنی داری زەیتوون و خۆمان بتوانین بەشی پێویست بەرهەم بهێنین و بەشی پێویستیش بەكاربهێنین و دەستبەرداری ماددە كیمیاییەكان تر بین.



[1] - سنن الترمذي، الرقم 1820، سنن ابن ماجة، الرقم 3316، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 6495، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 6495، المستدرك على الصحيحين، الرقم 3439 وصححه و وافقه الذهبي.


بابەتی پەیوەندار

هێڵە گشتیەكانی بەرنامەی خۆراكی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

میوە

هەنگوین و نەخۆشی

پێكهاتە و گرنگی هەنگوین

گۆشتی سپی

گۆشتی سوور

خواردنی گۆشت

نانی جۆ

سركە

سوودەكانی زەیتی زەیتوون

123