لووتكەى بەخشندەيى

 

بەخشندەیى رێگەیەکى بێ زیان و پڕدەستکەوتە، هیچکات لە دەستکەوتت کەم ناکات، ئەمە بەڵێنێکە کە خوا و پێغەمبەرەکەى (صلى الله عليه وسلم) پێیان داوین، پێغەمبەرى خوا دەيفەرموو (هیچکات خێرو بەخشین، لە ماڵ و سامان کەم ناکاتەوە)، خۆيشى بەخشندەيەك بوو كە خاوخێزانيى، پێش هاوەڵەكانى شايەتييان بۆ دەدا، تەنها لە تێريدا بەخشندە نەبوو، بەڵكو تەنانەت ئەوەشى دەبەخشيى كە خۆى پێويستى پێى بوو، دڵيشى بەوە خۆش بوو كە دەيبەخشى، نەوەك ئەوەى لاى خۆى دەمايەوە، لە بەرامبەردا داواى هيچ شتێكى لە هيچ كەس نەدەكرد.