پێغەمبەرێكى رووخۆش

 

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليە وسلم) رووی خۆش بوو لەگەڵ چواردەوریدا، كە هاوەڵان باسى رووخۆشى پێغەمبەريان دەكرد، يەكێكيان دەيوت: هیچ کەسم نەدیوە هێندەی پێغەمبەر (صلى الله عليە وسلم) زەردەخەنە بکات، ئەوى تريان دەيوت: لەو کاتەوەى موسڵمان بووم، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليە وسلم) هەرکات دەیدیم، بە دەممەوە پێدەکەنيی، يەكێكى تريان دەويت: كه پێکەنى بە دەممەوە، هەموو دنیایان پێ بدامایە، هێندەى ئەوە دڵخۆشی نەدەکردم، پێغەمبەر (صلى الله عليە وسلم) هاوەڵانيشى فێرى رووخۆشيى دەكرد و دەيفەرموو (زەردەخەنەیەک کە بە رووى براکەتدا نیشانى دەدەیت، خێر و صەدەقەیە بۆت).