بانگەوازێكى بێ وچان

 

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لەو ساتەوەى دەستی کرد بە بانگەوازى ئیسلامیى، هەتا ئەو کاتەى گیانى پیرۆزی دەرچوو، یەک رۆژیش دەستبەرداری بانگەوازى رێی خوا نەبوو، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) هەر کەسێکی بدیایە، بانگهێشتى دەکرد بۆ ئیسلام، سەربەرزانە و دڵسۆزانە، بانگەوازیی بێباوەڕانى قوڕەیشی دەکرد، دووڕووەکانى مەدینە و جوولەکەکانى ئەو شارە و پادشایانى فارس و رۆم و میصر و حەبەشەى بانگهێشت دەکرد بۆ لاى خوا، ئەوكاتەى نەيارەكانى ئازاريان دەدا و وەدەريان دەنا، بێهيوا نەدەبوو و دەيفەرموو (هیوام وایە خوا لە پشتی ئەمانەوە کەسانێک دەربکات کە تەنها خوا بپەرستن و هیچ هاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدەن).