ویستی خوا بۆ بەندەكانی
(يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ
بِكُمُ الْعُسْرَ )
خوای گەورە ئاسانكاری دەوێت بۆتان، واتە ئەو خوایەی تۆی هێناوەتە بوون و دیینی بۆ ناردویت و فەرمان و رێگریەكانى بۆ دەستنیشان كردویت، لەسەر بنەماى ئاسانكاری فەرمانى پێكردویت نەك ئەوەی فەرمانەكان نارەحەتیت بۆ دروست بكەن، هەرچی رێگری و قەدەغە و حەرامێكیشی بۆ داناویت، بۆ ئاسانكاریە لە ژیانتدا.
|