پشت بەستنی هەمیشەیی

 

(وَتَوَكَّلْ عَلَى الْحَيِّ الَّذِي لَا يَمُوتُ )

(پشت بەو خوا زیندووە ببەستە كە نامرێت، زۆرجار كەسێك بۆ بوارە ماددیەكەی پشت دەبەستێت بە سەرمایەدارێك كە بەڵێنی تەواوەتى پێداوە، بەڵام داڕووخانى ئابووریی كەسەكە یان مردنی، ترس و دڵەڕاوكێیەكی بۆ دروست دەكات، یان كەسێك بۆ بوارە ئەمنیەكەی پشتی بەستووە بە دەزگا و كەسایەتیەكی بەرزی ئەمنی، بە مردنی كەسەكە یان نەمانى دەزگاكە، پشتەكەی لەدەست دەدات، بەڵام خواى گەورە نامرێت و هەتاهەتایە زیندووە و توانا و زانایی و بەخشندەییەكەی هەر دەمێنێتەوە، پێویستە پشت بەو ببەستین).