هاتنی پێغەمبەری ئیسلام

 

هاتنى پێغەمبەری ئیسلام لە سەروبەندێكدا بوو كە هەرچی ئایینی ئاسمانى هەبوو یان سڕابوویەوە یان شێوێنرابوو، ئیتر پەیامى راستی خوا لەسەرزەویدا نەمابوو، هەر سەردەمەو شتێ لە پەیامەكە دەستكاری كرابوو تا وای لێ هات ئایینی خوایی شێوێنرا، ئەوانەشی شتێك زانیارییان لە پەیامى ئاسمانى لەلا مابوو و كەمینەیەكی زۆر كەم بوون، دەیانزانى كاتى هاتنى پێغەمبەری ئاخیرزەمانە، پێغەمبەرێك تەواوكەری پەیامەكانى پێشوو بێت و چەوتی و لادانەكان راست بكاتەوە، ئەمەشیان لە كۆڕ و دانیشتنەكاندا باس دەكرد و خەڵكێكی  زۆر چاوەڕێ بوون لەو سەروبەندەدا پێغەمبەرێ دەربكەوێت.