درۆ و دووریی لە پێغەمبەر

 

درۆی كردار زۆرجار سەختترە لە درۆی گوفتار، بۆ نموونە باوكێك ئامۆژگاری منداڵەكانى ئەكات كە درۆ نەكەن، كەچی كە تەقە لە دەرگا ئەدرێت، بە منداڵەكانى ئەڵێت بڵێن باوكمان لە ماڵەوە نیە، واتە بە كردار منداڵەكانى فێری درۆ ئەكات، یان بە خەڵك ئەڵێت غەیبەت مەكەن، كەچی خۆی غەیبەت ئەكات، ئەمە درۆی كرداریە، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) گوفتار و كرداری یەك شت بووە، وەك چۆن بە گوفتار درۆی نەكردووە، بە كرداریش درۆی نەكردووەو ئەوەی فەرموویەتی لە كردەوەیدا رەنگی داوەتەوە، وەك عائیشەی هاوسەری كاتێك پرسیاری لێكرا سەبارەت بە ئاكار و رەوشتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، وتی رەوشتی وەك قورئان وابوو.