میراتیی بێباوەڕان بۆ یەكدی

بێباوەڕانى قوڕەیشی دوێنێ و بێباوەڕانى ئەمڕۆش بۆ تۆمەت خستنە پاڵ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) كۆگایەكی گەورەی تۆمەت بەخشینەوەیان بە میراتی بۆ ماوەتەوە، گەلانی پێشوویش بەرامبەر بە پێغەمبەرانی تر هەمان ئەو هەنگاوانەیان گرتوەتەبەر كە قوڕەیشیەكان بەرامبەر بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) گرتیانەبەر، بۆ هەر پێغەمبەرە و تۆمەتێك یان چەند تۆمەتێكیان داتاشیبوو، دەی هەموو ئەم تۆمەتانەو شێوەی داتاشینیان و جۆری بلآوكردنەوەو سەپاندنیان، پاشان قەناعەت پێكردنی خەڵك و بازاڕگەرمی بۆ تۆمەتەكان، زۆركردن و كەڵەكەكردنی تۆمەت دوای تۆمەت، تەشویش خستنە سەر وەلآمی تۆمەتەكان، هەموو ئەمانە بە میراتی و دەستاودەست بۆ بێباوەڕان ماوەتەوە.