پێشەوایەتیەكی شیاو
پێشەوایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە جێی خۆیەتی، چ بۆ دنیا و چ بۆ رۆژی دوایی، ئێمە لە ئاست قەدر زانینی ئەو پێشەوایەتیەدا نین، هەركەسیش قەدری ئەو پێشەوایە بزانێت، دەتوانێت لە هەموو مەجلیسێكدا سەربەرزانە شانازى پێوە بكات، جا بۆ شارەزابوونی ورد لە پێشەوایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێویستە بە وردی ژیاننامەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شارەزا ببین، ئەوەش پێویستی بە خوێندنەوەو گوێگرتن و رامان و وردبوونەوەى بەردەوام هەیە، نەوەك تەنها جارێ ژیانى بخوێنیتەوەو وەك رووداوێكی مێژوویی بەسەریدا تێپەڕ بیت.
|