چل ساڵ ئەزموونیی باڵا

 

تەمەنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە سەرەتاوە تا چل ساڵی بەم چەشنە بووە، خۆپاراستنى تەواوەتى لە هەر تاوان و سیفەتێكی ناشیرین، لە ناو هەموو دەوروبەری نزیكی و ناو شاری مەككەشدا پەنجەى خێری بۆ رائەكێشرا، ئەگەر لە هەڕەتی گەنجیدا تووشی هەڵەو تاوانێك نەبووبێت، ئەوە لە تەمەنى چل ساڵی بە دوا زیاتر پارێزراو بووە، لە ماوەى چل ساڵی پێش پێغەمبەرایەتیدا، خواى گەورە ئاڕاستەى كرد و جوانترین رەوشتی پێدا تا ئاستێ ئەوانەى دواى پێغەمبەرایەتی كەوتنە دژایەتی كردنى، پێش پێغەمبەرایەتی هەموو دانێكی خێریان پیا ئەنا و لە كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا بە راستگۆ و دەستپاك و خزم دۆست و بەخشندە و نەرمونیان و چەندین سیفەتى تری جوان وەسفیان دەكرد