پێغەمبەر و ئەهلی كیتاب

 

لە مەككەدا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەگەڵ كۆمەڵێ بتپەرستدا هەڵسوكەوتى دەكرد كە بە جارێ سەدان خواوەندیان دەپەرست، لەگەڵ جوولەكەو مەسیحیەكاندا پەیوەندى و بەریەككەوتنى نیە، بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چاوى نەكەوتووە بە كتێبەكانى ئەهلى كیتاب، بەڵكو هەر خوێندەوارى نەبووە تا كتێبەكانیان بخوێنێتەوە، مەسیحیەت و جوولەكەیش لە چواردەورى نەبوون تا وانەیان لا بخوێنێت، ئەگەریش شتی وا هەبوایە، بێباوەڕانى قوڕەیش دەهۆڵیان بۆ لێ ئەدا، دواتر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە ئەچێتە مەدینە، لەوێ چاوى ئەكەوێت بە جوولەكەكان و هەڵسوكەوتى لەگەڵیاندا ئەبێت.