تێكەڵكردنی راستیەكان

 

لە كتێبەكانى پێشوودا بڕێ بابەت باسكراون كە هەمان ئەو شتانەش لە پەیامى ئیسلامدا هەن، بنەما گشتیەكانى ئایینێكی ئاسمانى لە هەموو پەیامە ئاسمانیەكاندا هەن، وەك یەكخواپەرستی و رەوشتبەرزی و دادپەروەری و پەرستشی خوا و بەرگرتن بە خراپە و فەرمان بە چاكە، بۆیە كاتێك بێباوەڕان ئەو شتانەیان لە زمانى خەڵكێكەوە بیستبوو كە لە ئایینەكانى پێشوودا شتێكی وا باسكراوە، هەمان شتیان لە زمانى پێغەمبەری خوایشەوە (صلى الله عليه وسلم) دەبیست، دەیانوت ئەمەی دەیڵێت شتێكی تازە نیە، قسەیەكە چەندین سەدەیە دەوترێتەوە، هەمان ئەو شتانەى لە ئەفسانەی پێشیناندا هەبووە، ئەمڕۆ دەیخاتەوەڕوو.