ئاوات خواستن بە مەرگ

(فَأَجَاءَهَا الْمَخَاضُ إِلَى جِذْعِ النَّخْلَةِ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَذَا وَكُنْتُ نَسْيًا مَنْسِيًّا)

(مەریەم كە لە پەرستگادا سەرقاڵی پەرستشی خوا بوو، خواى گەورە لەو پەرستگایەوە بردیە دەرەوە و ئەویش تەنها گوێڕایەڵی لەسەر بوو، بە سكی پڕ و بێ مێرد بچێتە چۆڵەوانیەك و بێ هیچ مامانێك لە پەنا دارخورمایەكدا منداڵی ببێت، حاڵەتەكە هێندە سەخت بوو لەسەری ئاواتى بە مەرگ دەخواست، بەڵام لە جێبەجێكردنی فەرمانى خوا دەرنەچوو، ئەم گوێڕایەڵیە بەخشینی پێغەمبەر عیسای لێكەوتەوە).