مرۆڤبوون شانازیە

(إِنْ نَحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ)

(مرۆڤبوون پلەیەكی بەرزی وایە كە پێغەمبەران شانازییان پێوە كردووە، خواى گەورەش سەرجەم پێغەمبەرانی بۆ مرۆڤایەتی لە مرۆڤەكان ناردووە، هەركەسیش لە تایبەتمەندی مرۆڤبوون بدات، خۆی دەچێتە خوار ئاستی مرۆڤبوونەوە نەك بەهای مرۆڤبوون كەم بكاتەوە، مرۆڤەكان لە زمانی مرۆڤ تێدەگەن، بۆیە ئەگەر خواى گەورە فریشتەشی بە پێغەمبەر بناردایە، لە شێوەو رەنگی مرۆڤێكدا دەینارد).