ترساندنی دۆستان

(إِنَّمَا ذَلِكُمُ الشَّيْطَانُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَاءَهُ )

(شەیتان دۆستانى خۆی دەترسێنێ، چەندە لە شەیتان نزیك ببیتەوەو بەگوێی بكەیت، بەرامبەر بەو هانگاوەت هێندە ترس و دڵەڕاوكێ دەخاتە دڵتەوە، هەتا بێگوێیی شەیتان بكەیت دەسەلآتی بەرامبەرت لاوازتر دەبێت، چەندە گوێڕایەڵی خوا بیت، دە هێندە دڵنیایی و بەخشش وەردەگریت، چەندەش بێگوێیی بكەیت، زیاتر پێویستیت بە لێخۆشبوون و بەخششەكانیەتی).