مزگەوتی دووڕووەكان

(لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا)

 

(مزگەوتێ كە مونافیقەكان بنیادیان نابوو، خواى گەورە رێی نەدا پێغەمبەری خوا نوێژی تێدا بكات لەكاتێكدا مزگەوتێ هەبوو كە لەسەر بنەماى تەقوا بنیاد نرابوو، مزگەوتی دووڕووەكان ئەگەرچی ناو و شكڵی مزگەوتی لەخۆگرتبوو، بەڵام دڵە پیسەكان وایانلێكردبوو بۆ ئەوە نەشێت پێغەمبەری خوا نوێژی تێدا بكات، ئەی ئەو كەناڵ و بنكەو ناوەندانەی دڵە پیسەكان بۆ لێدانى ئیسلام و موسڵمانان دایانمەزراندون دەبێت چۆن شوێنی موسڵمانیان تێدا ببێتەوە؟!)