دوور لە بتپەرستی

پێغەمبەرى خوا رۆژێ لە ڕۆژان ئەوەى نەبووە بڵێ لات یان هوبەل ئەپەرستم، قەومەكەم وەرن با تاقی بكەمەوە بۆتان، بەڵكو هەر لە سەرەتاوە بتپەرستی رەفز كردووە،  تەنانەت كە سوێندیشیان ئەدا، ئامادە نەبوو سوێند بە بتەكان بخوات، كەواتە ئەو دڵ پاككردنەوەى لاى حەلیمەتوسەعدیە لەلایەن فریشتەكانەوە بۆی ئەنجام درا، دەرفەتى هیچ ژەنگ و ژار و بتپەرستیەكی لە دڵی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) نەهێشتەوە و تەنها بەشە فیترەتی و پاكیەكە مایەوە فەرمانى دەكرد.