شێتێكی هەڵخەڵەتێنەر

قوڕەیش لە گەمژەییان ئەوە بوو هەركەس دەهاتە مەككە، پێیان دەوت ئەوە شێتێ لە مەككە پەیدا بووە وریابە نەتخەڵەتێنێ، دەكرێ شێت هەڵمەت ببات یان سەری یەكێك بشكێنێ یان زیان بە ماڵ و سامان بگەیەنێت، بەڵام چۆن دەكرێت شێتێ كەسە ژیرەكان هەڵخەڵەتێنێ و بیانكاتە شوێنكەوتەی خۆی؟! ئەمە پرسیاری لاى ئەو كەسانە دروست ئەكرد و زیاتر سوور دەبوون لەسەر بینینی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم).