خاوەندارێتیی تۆمەتەكان

تۆمەتی بە ئەفسانەدانانى قورئان و پەیامى ئیسلام، لەلایەن بێباوەڕەكانەوە بووە نەوەك لەلایەن ئەهلی كیتابەوە، واتە ئەوانەى بڕوایان بە پەیامەكانى پێشوویش نەبووە و هەرچیەك لاى خواوە هاتبێت، بە ئەفسانەیان داناوە، هاتون بە زەقتر و رەقتر ئەم تۆمەتەیان بەسەر ئیسلامدا ساغ كردۆتەوە، چونكە ئەگەر جوولەكەو مەسیحیەكان ئەم قسانە بكەن، واتە داننان بە راستیەكانى پەیامى ئیسلامدا، چونكە وەرگیراوى ئایینەكەی ئەوانە، بەڵام لەمڕۆدا هەندێ لە ئەهلی كیتاب ئەم تۆمەتە دووبارە دەكەنەوە، سەد جۆرە بیانووش دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی بڵێن ئەگەرچی ئیسلام لە جوولەكەو مەسیحیەتەوە وەرگیراوە، بەڵام لادانێكی تەواوەتی لەو ئایینانەدا ئەنجام داوەو بەرەو گومڕایی هەنگاوی ناوە، واتە ئەگەر دوێنێ تەنها بێباوەڕان ئەو تۆمەتەیان بوتایەتەوە، ئەمڕۆ دەستەیەك لە ئەهلی كیتابیش دەستباریان ئەبن.