جیاكردنەوەی راست و هەڵە

ئیسلام هەموو شتێكی ئەهلی كیتاب بەرپەرچ ناداتەوەو راست و هەڵەكان لێك جیادەكاتەوە، ئەوەی پێی دەوترێت ئیسرائیلیات و گێڕانەوەی ئەهلی كیتابە، لە دیدی موسڵمانانەوە سێ جۆرە: ئەوەی لەگەڵ قورئاندا یەكدەگرێتەوە كە پێویستە باوەڕمان پێی هەبێت، ئەوەی قورئان بە درۆی دەخاتەوە ئێمەش بڕوِامان پێی نیە، ئەوەی قورئان بڕیاری راست و ناڕاستی لەسەر نەداوە ئێمەی موسڵمان نە بەڵێی بۆ دەكەین و نە نەخێر.