قسە سادە نیە

(وَلُعِنُوا بِمَا قَالُوا)

(كەسانێك لەبەر گوفتاریان بەر نەفرەتی خوا كەوتون، كەسانێكیش لەبەر گوفتاریان لاى خوا پاداشتیان بۆ نووسراوە، هەر قسەیەك لە زمان دەردەچێت، لەسەرت دەنووسرێت، وریابە وتەكانت بە كەم و كردارت بە زۆر سەیر نەكەیت، چەند كەس هەن كرداریان جوان و گوفتاریان ناڕەوایە، جەستەیان ماندوو دەكەن و زمانیان بەرهەمەكەی دەسوتێنێت).