بیانووی نابەجێ
(قَالَ آَمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آَذَنَ لَكُمْ)
(كاتێك جادووگەرەكانى فیرعەون زانییان ئەوەی پێغەمبەر مووسا كردی جادوو نەبوو و موعجیزە بوو، باوەڕیان پێ هێنا، فیرعەونیش كە هیچ بیانوویەكی بەدەستەوە نەما تۆمەتی هەنگاوى بێ مۆڵەتی دانەپاڵ، بڕواتان پێ هێنا پێش ئەوەی من مۆڵەتتان بدەم؟! ئەمە دروشمی دەوڵەت و دەسەلآتە ستەمكارەكانە بۆ مانەوەی خۆیان و دان نەنان بە حەق و راستیدا، تەنانەت مافی بیركردنەوەو بڕیاردانی شەخصیش بە كەس رەوا نابینن).
|