گەرمكردنەوەی گومانەكان

(مَا يُقَالُ لَكَ إِلَّا مَا قَدْ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِنْ قَبْلِكَ)

بێباوەڕان بەرامبەر بە پێغەمبەری خوا ئەزموونێكی نوێیان پێ نەبوو، تەنها ئەزموون باوباپیران و مامۆستاكانی خۆیان دووبارە دەكردەوە، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە هەمان ئەو ئەزموونانەی پێشوو بەرامبەر بە بانگخوازان و موسڵمانان بەكاردێننەوە، بەڵام رەنگ و بۆیەكی نوێیان پێدەبەخشن، رووكاری تۆمەتەكانی ئەمڕۆ جیاواز دەردەكەوێت و ناوەڕۆكیان هەمان شتە.