پێشبڕكێى راكردن لە ئيسلامدا

يەكێك لەو وەرزشانەى كە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بەجێيگەياندووە، پێشبڕكێى راكردن بووە، ئەمەشى لە سەروبەندى گەڕانەوەى بوو لە يەكێك لە غەزاكاندا، ئەوكات دەرفەتى دا بە هاوەڵانى پێشبكەون و خۆى و عائيشەى هاوسەرى مانەوە، عائيشە (رضى الله عنها) دەڵێت: ئەوكات هێشتا گۆشتم نەگرتبوو و قەڵەو نەبووم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (تَعالى حتى أسابقك)، (وەرە با پێشبڕكێت لەگەڵ بكەم)، ئەوەبوو پێشبڕكێمان كرد و پێشى كەوتم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بێدەنگيى لێكردم، هەتا رۆژان تێپەڕى و گۆشتم گرت و قەڵەو بووم و ئەو پێشبڕكێيەم بير نەما، لە دەرچوونێكى تردا لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەرچووم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مۆڵەتى هاوەڵانى دا پێشبكەون، ماينەوە هەردووكمان، ئينجا فەرمووى (تعالى حتى أسابقك)، (وەرە با پێشبڕكێت لەگەڵ بكەم)، ئەوەبوو پێشبڕكێمان كرد و پێشم كەوت، ئينجا دەستى كرد بە پێكەنين و فەرمووى (هذه بتلك[1] (ئەمە لە برى ئەوەى پێشوو).



[1] - السنن الكبرى للنسائي -كتاب عشرة النساء- مسابقة الرجل زوجته، الرقم 8894.


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى